کێشمه کێشمی نێوان شیعه و سنه مێژوویه کی دوورودرێژی هه یه و هه ردوابه دوای مردنی پێغه مبه ری ئیسلام ده ست پێده کات و به م زوانه ش کۆتای نایه ت ،به تایبه ت ئه م کێشمه کێشمه له بنچینه دا په یوه ندی هه یه به ئایدۆلۆژیای ئیسلامه وه وچؤنیه تی لێك دانه وه سه باره ت به م ئایدۆلۆژیایه و تێڕوانینی هه ریه ك له ودوومه زهه به ،جگه له مه ش به شێکی ئه و کێشمه کێشمه که لتوری یه و ڕه واندنه وه ی هه روا ئاسان نیه ،به تایبه ت بوونی ئه وگرژی و لێك تێنه گه یشتنه و نه بوونی زمانی دیالۆگ له نێوان هه ردوو لایه ندا هۆکارێکی تری چربوونه وه ی کێشه کانه ،

هه ردوولایه نی شیعه و سنه دوودیووی یه ك دراون و له تێڕوانین و فه لسه فه ی فکریاندا جیاوازی یه کی ئه و تۆیان نیه به تایبه ت که قسه ئه گاته سه ر له یه کترتێگه یشتن و به یه که وه ژیان ،چونکه هه ردوو لایه نیان له سه رچاوه یه کدا یه کتری ئه گرنه وه که ئه میش ئاینی ئیسلامه به سه رچاوه کانی قورئان و فه رمووده کانی پێغه مبه ر وه ك ئایدیایه کی بنه ره تی بۆ دروست بوونی فکری سیاسی و کۆمه ڵایه تی و ئابوری و په روه رده ی یان .

که واته له تێروانین له هه ردوو مه زهه بی شیعه و سنه وه ك ئاینێك و ئایدۆلۆژیایه کی فکری ئه مان گه یه نێته ئه و ئامانجه ی که ئه بێت سه ره تا بزانین ،پێناسه ی ئێمه ی کورد له لای هه ردوو لایه نی شیعه و سنه چی یه ؟ وه هه ردوو لایه نی شیعه و سنه چۆن ئه ڕواننه ماڤه نه ته وه ی یه کانی ئێمه و تاچه ند هاوکاری ستراتیژی له نێوانماندا ئه کرێت به دی بێت ؟ و چۆن چۆنی ئه کرێت ئێمه پشت به هه ریه ك له ودوو مه زهه به جیاوازه ی نێو ئاینی ئیسلام ببه ستین ؟ ئایه له مێژوودا به ریه ك که وتنێکی نێوان ئێمه و ئه ومه زهه بانه هه بووه تابتوانین وه ك سه ره تایه ك به کاری بهێنین بۆ دوباره نه بوونه وه ی ئه م مێژووه ؟ یان چۆن ئه توانین له ئێستادا هه ردوو مه زهه بی شیعه وسنه به کاربهێنین بۆ دۆسی نه ته وه ی مان ؟ یان ئایه له بنچینه دا کێشه ی ئێمه کێشه ی نه ته وه یه که یان ئاین و مه زهه ب ؟ بۆ وه لام دانه وه ی هه ریه ك له م پرسیارانه ئه بێت سه ره تا به ناخی مێژوو و په یوه ندی یه کانماندا بچینه وه ودواتریش لێکدانه وه له سه ر کاته کان بکه ین به تایبه ت له ئێستادا ،چونکه ئه م ناوچه یه ی ئێمه تێیدا ئه ژین له کاته جیاوازه کانداو سه رده مه سیاسی یه جیاکاندا پێناسه ی جیای بۆکراوه و به شێوازی جیاواز هاوکێشه له نێوان هێزه کان و پارسه نگ راگرتینیان دانراوه و به کار هاتووه ،به واتایه کی تر چ ئێمه و چ کۆمه ڵگاکانی ئه م ناوچه یه به درێژای مێژووی کۆن و نوێ به پێ ی به رژه وه ندی یه جیهانیه کان خه ملێنراون و مامه له یان له گه ڵدا کراوه ،ئێمه ی نه ته وه جیاجیاکان به شێك بووین له و کاڵابازرگانیانه و له بازاره کانی سیاسه تی زل هێزه کاندا سه وداومامه له مان پێوه کراوه و له سه رمێزی گفتووگۆکاندا بووینه ته به شێك له و دانووساندنانه ی که به رژه وه ندی زل هێزه کانیان پێك هێناوه .

له ئێستادا یان له سه رده مانی به رله ئێستا واتا مێژوو ی دوێنێ ،ئه و ناوچه یه ی که به ناوی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ناسێنراوه به شێکی گرنگی ئه م جیهانه بووه و ئه بێت ،چ له ڕووی جیوسیاسی یه وه وه یان له ڕووی ئابوری و ووزه وه ،له ئێستادا ووزه به شێکه له ستراتیژه سیاسی یه گرنگه کانی زل هێزه کانی جیهان وبه تایبه ت بازاری سه رمایه داری ،بوونی ووزه یه کی له م شێوه یه و به م شێوه پێك هاتووه جیۆسیاسی وسیسۆلۆژیه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وای کردووه به رده وام به ریه ك که وتن و ناکۆکیه نه ژادی و مه زهه بی و که لتوری یه کان قوڵتر بکڕێن و درێژ خایه نتر بن له وه ی که ئه بێت ببن ،به تایبه ت له ڕووی پێك هاته جیاوازه ئالۆزه کانی کۆمه ڵایه تی و نه ژادی و ئاینی و مه زهه بی و که لتووری وهتد به شێوازێکی دواکه وتوانه وکاربۆکراوی هێشتنه وه ی له م قۆناغه دواکه وتوویه پڕمه ترسی داره که لتووری یه دا ،ئه مه ش سه ره تایه کی به هێزه بۆ قوڵ کردنه وه ی کێشه کان و باشتر سوودلێوه رگرتن له و کێشانه و به کارهێنانیان بۆ زیاتر دابین کردنی ووزه له لایه ن زل هێزه کانی جیهانه وه .

ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست له ناوه ندێکی پڕداهات و بازارێکی ئابوری ووزه زیاتر هیچی تر نیه وتاکه ئامانجیش له و ناوچه یه دا به ده ست هێنانی ووزه یه ،وساغ کردنه وه ی ئه و چه کانه ی که له ڕێگه یه وه ووزه بۆ زل هێزه کان دابین ئه کات ،به واتایه کی ڕوون تر ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وه ك بازارێکی هه راج کردنی ژیان وایه و هه موو ئه و ووزه یه ی به رهه م دێت له پێناو به ده ست هێنانی ده سه ڵات و چه ك و سه ربازه و سه رهه ڵدانی شه ڕووئاشووب و هێشتنه وه ی کۆمه ڵگاکان به ودواکه وتوویه کۆمه ڵایه تی و ئاینی و مه زهه بی و نه ژادی و که لتووری یه ی که ئێستا بوونی هه یه ،ئه مه ش به شێکه له فکری سیاسی و ستراتیژێکی سیاسیانه ی درێژخایه ن له پێناو مانه وه ی ئه م ناوچه پڕ ووزه یه به م شێوه یه یه ی که ئێستا بوونی هه یه وهه رجاره و به جۆرێك و له چوارچێوه یه کی تری ستراتیژی سیاسی پیانسه کردنه وه ی ،ئه مه به مانای گۆرانکاری نایه ت وه ك هه ندێك له ئێستادا به به هاری عه ره بی یان هه رشتێکی تر ناوی دێنن ،به ڵکو ئه مه به پێناسه کردنه وه یه کی تازه دێت که تیایدا ناوه ونازناوه کان ئه گۆڕدرێن و به هه مان بنچینه کۆنینه که ی که هه یان بووه جارێکی تر دائه ڕێژرێنه وه و نه خشه بۆماوه یه کی تری درێژه کێشانی ستراتیژه کۆنینه کانه له چوارچێوه و ئامانجی تردا ،واته ئه مه ی ئێستا ڕووئه دات به شێك نیه له چاره سه ر ،به پێچه وانه وه درێژه پێدانی سه دساڵه ی ڕابردوویه و درێژکردنه وه ی ئه و زه مه نه یه بۆ سه دساڵی داهاتوو و دابین کردنی ووزه و ژیان بۆ زل هێزه کانی جیهان و پڕکردنی گیرفانی سه رمایه داره مۆنۆپۆله کانی ئه م ناوچه پڕووزه سروشتی و مرۆی یه ی که هیچ به هایه کی بۆ دانیشتوانی ئه م هه ریمانه نیه له شه ڕو نه هامه تی و برسی یه تی زیاتر .

که واته مه به ست له درێژه پێدانی کێشه کانی نێوان شیعه و سنه به شێکه له و بازاره ی ناوچه که به تایبه ت له و کاته ی ده سه ڵاتی سیاسی له نێوان ئه م دوولایه نه دژ به یه که دا دابه ش بووه و بازاری ووزه ش له به رده ستی ئه م دوولایه نه ناکۆکه دایه ،لێره دائه کرێت هه ردوولایه نی کێشه که ڕابکێشرێنه نێو ململانێ یه کی درێژ خایه نی بێ کۆتاو شه ڕێکی بێ ئامان و بێ کۆتا ،دیاره شه ڕ پێویستی به چه ك و جبه خانه یه و چه ك و جبه خانه ش به ئابوری باش هه ڵئه سورێت و ده سته به ر ئه کرێت ،ئه مه ش له کاتێکدا تاك له و کۆمه ڵگایانه دا به شێوازێك گه مژه کراوه و ڕاست وچه پی ناناسێت وبه شێکه له و درێژخایه نی یه دواکه وتوویه ی له ناوچه که دابوونی هه یه ،تاکێك ئامانجه کانی مان و نه مانی به ستۆته وه به ناو نازناوه جیاجیاکانی نێو ئاین و مه زهه ب و که لتورو داب ونه ریته دێرینه کانی بابو باپیری و به هیچ شێوه یه ك له شێوه کان لێك تێگه یشتن و دیالۆگ قبول ناکات و ئاماده نیه له سه ر چیرۆکه پڕخه یاڵیه کانی ئاین بێ ده نگ بێت ،به پێچه وانه وه ،مرۆڤ و مرۆڤایه تی له به رامبه ر داروبه ردی شوێنه واره دێرینه کانی باب و باپیرانی دا وه ك کاره کۆرپه سه رئه بڕێت و شانازی به م کاره شیه وه ئه کات ،وه هیچ کات ئاماده نیه ریفۆرم له فکرو ئایدۆلۆژیاو کلتوره باوه کانی باوانی بکات وشێوازی بیرکردنه وه و تێڕوانینی بگۆڕێت .

شیعه و سنه دووبه شی ئه م کێشمه کێشمه دیرینی یه ن و هیچ یه ك له م دوو لایه نه ئاماده نین ریفۆرم له تێروانین و فکرو ئایدیایاندا بکه ن و هه وڵ بده ن بۆ له یه کتر تێگه یشتن و ئاشتی و به یه که وه ژیان له نێوان جیاوازیه کاندا و هه وڵ دان بۆ سارێژکردنی برینێك که زیاتر له هه زارو سی سه دساڵه سارێژ نابێت .

هه ردوولایه نی ئه م ئاینه یه ك جۆر تێروانینیان هه یه سه باره ت به ماڤی نه ته وه و که مینه کانی ژێرده سه ڵاتیان ،ئه گه رچی ئیسلام وه ك ئاین بڕوای به بوونی نه ته وه و خیڵ و هۆزه جیاکان له یه کتری هه یه ،به ڵام نه ك وه ك ده سه ڵات و ماڤی نه ته وه ی وده سه ڵاتی خۆجێتی ،به واتایه کی تر تێروانینی ئه م دوولایه نی شیعه و سنه له به رامبه ر ماڤ داناسیۆنالیستێکی ئیسلامیانه و مه زهه بیانه یه نه ك وه ك ئه وه ی ئیسلام ئه ڵێت* انماالمؤمینون اخوه *،جگه له مه ش ئه مان له ناوه ڕۆکدا ئه گه رچی وه ك ئیسلام و برایه تی نێوان موسڵمانان مامه له له گه ڵ که مینه و نه ته وه کانی تردا ئه که ن ،که له ڕوو وه ڕاسته قینه یه که دا پێچه وانه که ی ڕاستره به تایبه ت له و کاته ی عه ره ب و تورك و فارس بوون سه رمه شقی ده سه ڵات داری ئه م نه ته وه سه رده سته ده سه ڵات دارانه ی شیعه و سنه یه له ناوچه که داو به به رده وامیش ئه وانه وه ك ناسیۆنالیستێکی شیعه یان ناسیۆنالیستێکی سننه ئه ڕواننه ماڤی نه ته وه کانی تری ژێر ده سه ڵاتیان.

ئه گه ر له عیراقی صدام حسین دا کورد له سه رکوردبوونی کوژرابێت ،به تایبه ت له و کاته ی صدام وه ك ناسیۆنالیستێکی عه ره بی لافی عروبه بوونی عیراقی لێدابێت ،ئه وا له سه رده می دیموکراتی بوونی شیعه بوونی عیراق دا چ وه ك کورد و چ وه ك سنه خوێنی کورد بۆ مالکی و جعفری و عه لاوی حه لاڵ بووه و له داهاتووشدا به هه مان شێوه بۆ ئه وانی تر حه ڵاله که جڵه وی حوکم ئه گرنه ده ست ،به هه مان شێوه ش ئه گه ر له مێژووی تاڵی نه ته وه که مان توزێ وورد بینه وه و سه ره تای هاتنی خومه ینی بیرخۆمان بێنینه وه ئه وا به ده یان وێنه ی له وجۆره مان دێته به رچاو ،له و کاتانه ی ئایه ت الله کانی ئێران فتوای کوشتنی کوردیان ئه داو ڕۆژانه به ده یان لاوی کورد ئه بوونه قوربانی تێڕوانینه شیعیه کانی خومه ینی و هاوه ڵه کانی ،له ئێستاش دا به هه مان شێوه له تورکیاو سوریادا کورد وه ك جۆن له سه ر ناسنامه ی نه ته وه ی بوونی ئه کوژرێت ،هه رئاواش له سه رناسنامه ی ئاینی و مه زهه بی وتێروانینه فکری یه کانی ئه کوژرێت ،که واته جیاوازی له نێوان شیعه و سنه دا بۆ ئێمه ی کورد ته نها ناو نازناوه کانه و هیچی تر ،له ناوه ڕۆکدا وه ك چۆن له کتێبه کانی شیعه دا به جنۆکه باسی کورد ئه کرێت و بێ ڕێزی به مرۆڤ بوونمان ئه کرێت ،به هه مان شێوه ش له لای سنه کان به کاکه ناومان ئه هێنن و گاڵته به فکروتێڕوانینمان ئه که ن ،هه ربۆیه شیعه و سنه دوودیووی یه ك دراون و ناکرێت کورد باوه ڕی پێ یان بێت له هیچ کات و ساتێك دا.

کورد و ئاینده ی عیراق له ئێستادا .

بیرورای جیاواز هه یه له سه ر ئه مرۆی عیراق و ئه و باره ئاڵۆزه ی عیراق و ناوچه که،که تێی که وتوه ،چ ئه و شه ره ناوخۆی یه درێژ خایه نه ی سوریاو چ ئه و ئاڵۆزیه ی که وتۆته عیراقه وه ،به تایبه ت له دوای هاتنه ناوه وه ی داعش و هێزه کانی تری سننه وده ست به سه راگرتنی ناوچه یه کی زۆری سننه نشین له عیراق دا وراگه یاندنی ده وڵه تی خه لیفه ی ئیسلامی له و ناوچه ئازادکراوانه ی له ئێستادا له ژێر ده سه ڵاتی داعش دان ،که دیاره ئه م پێشڕه وی کردنه ی داعش له ناو عیراق دا بووه هۆکارێکی بنچینه ی له هه ڵوه شاندنه وه ی ئه و سوپا زه به لاحه ی شیعه که زیاتر له هه شتاساڵه له عیراقدا خه وی پێوه ئه بینن ،به تایبه ت له دوای گۆرانکاری سیستمی سیاسی له ئێرانداو دامه زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ،که خۆی له خۆی دا مه ترسی یه کی گه وره بووه بۆ سه ر ناوچه که به گشتی و عیراق به تایبه تی ،له و کاته ی زۆرینه ی دانیشتوانی عیراق شیعه مه زهه بن ،هه رئه م ئاڵ وگۆره له سیستمی سیاسی ئێراندا شیعه کانی عیراقی دووچاری چه وسانه وه و ڕاوه دوونان کرده وه له لایه ن ڕژێمی دکتاتۆری صدام حسین نه وه ،ئه م زووڵم و سته مه ی صدام له به رامبه رشیعه دا، وای کرد له دوای ڕوخانی ڕژێمی عیراقی ،و وه رگرتنی ده سه ڵات له لایه ن شیعه وه ،شیعه بیر له دامه زراندنی ده وڵه تێکی شیعه مه زهه بی هاوشێوه ی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات وخۆی ئاماده بکات بۆ تۆڵه سه ندنه وه له سننه ،به تایبه ت شیعه وائه یڕوانیه ده سه ڵاتی دکتاتۆری عیراقی ڕووخاو ،وه ك ده سه ڵاتێکی سنه مه زهه ب وهه موو ئه م زوڵم وزۆریه ی له و ماوه یه ی حوکمی عیراقی دا لێی کراوه وه ك سنه له به رامبه ر شیعه دا بووه ،جگه له مه ش ، له ئێستادا مه رجه عیه کانی شیعه له نه جه ف و قوم دا کاری گرنگ ئه که ن له پێناو به رفراون بوونی ده سه ڵاتی سیاسی خۆیان و وه رگرتنی ده سه ڵات له و شوێنانه ی که شیعه تێدائه ژین ،به تایبه ت له نێو ووڵاتانی که نداودا ،دیار سه ره داوی ئه م لێكدانه وانه ی کۆماری ئیسلامی ئێران و مه رجه عی شیعه سه ره داوه کانی له به حره ین و یه مه ن ده ست پێکردووه و به م نزیکانه ش ووڵاته کانی تری وه ك کوه یت و سعودیه و ووڵاتانی تری که نداو ئه گرێته وه ئه مه جگه له لوبنان که حزب الله خۆی له خۆیدا به شێکه له فه رمان ڕه وایه کی کاریگه ری به هێزو ڕۆڵی سه ره کی هه یه له نێو مه یدانی سیاسی دا .

له ئێستادا ناوچه که له نێوان ده وڵه ته کاریگه ره کانی هه رێمه که و جیهاندا دابه ش بووه ،که دیاره ئه م دابه ش بوونه ش به دووبه ره ی سننه و شیعه خۆی ئه بینێته وه ،له و نێوانه ش دا به پێ ی ئاماژه کان ئه م دابه ش بوونه ی نێوان ده وڵه ته هه رێمیه کان ڕۆڵی له سه رکردایه تی کوردیش داناوه و به هه مان شێوه بزووتنه وه ی ڕزگاری خوازی کوردستانی کردۆته دووکه رته وه ،لێره دا باشه ئه مه بڵێین ،خه ریکه مێژوو جارێکی تر خۆی دووباره ئه کاته وه ،وه ك ئه وه ی له نێوان هه ردوو ئیمپراتۆریه تی عثمانی و سه فه وی دا ڕوویداو به شه ڕی چاڵدێران کۆتای هات و له ئه نجامیش دا کوردستان له نێو ئه ودوو ئیمپراتۆریه شیعه و سننه یه دا دابه ش بوو ، ئه گه ر چی کورد له هه ردوو لای کێشه که دا ڕۆڵی به رچاوی بینیوه به ڵام له دواتردا ئه وه ی بۆ کورد مایه وه ژێر ده ستیه کی به رده وام بوون و داگیرکاریه کی درێژ خایه ن بوو له کوردستانێکی داگیرکراو نه ته وه یه کی بێ ماڤ دا .

هه رچه نده له ڕووی مێژووی یه وه جیاوازیه کی یه کجار زۆر هه یه له نێوان ئه و کاته ی که کوردستانی تێدا دابه ش کرا،دوای شه ڕی چاڵدێران ، له گه ڵ ئێستادا ،به ڵام له ڕووی فکری و تێڕوانینی هه ردوو ده وڵه تی هه رێمی ومیرات گرانی سه فه وی و عثمانیه کان هیچ جۆره ئاڵ و گۆڕیه ك ڕووی نه داوه ،به پێچه وانه وه هه ردوو لایه نی میراتگری سه فه وی و عثمانیه کان به هه مان نه فه س و خه ونی دێرینه یان ئه ڕواننه ناوچه که و به تایبه تیش کوردستان و نه ته وه ی کورد ،له هه مان کاتیشدا کورد له ڕووی تێڕوانین و فکری کوردبوونی دا هه مان فکرو تێڕوانینه و به هه مان شێوه ش دابه ش بووه ،هیچ گۆران کاریه ك ڕووی نه داوه ته نها گران بوونی تێچوونی ئه وشه ڕه یه که له داهاتوودا ڕووئه دات و ژماره ی قوربانی و ماڵ وێرانی و خیراتربوونی له ناوچوونه که نه بێت ،که واته گۆرانکاری یه کان ئه وه نده به رچاو نین و هیچ له ڕووداوه کان ناگۆڕن ته نها دووباره بوونه وه ی ئه و مێژووه ی که به رله سه ده یه ك له ئێستا ڕوویداوه ،به هه مان شێوه و جارێکی تر له سه رده می ته کنه لۆژیای پێشکه وتوداو جیهانێکی جیاواز به ڕابردووه تاڵه که ی چاڵدێران ،جارێکی تر مێژوو خۆی دوباره ئه کاته وه ،ونزیکیشه له دوای چه ندسه ده یه کی تر به هه مان شێوه ڕووبدات ،به تایبه ت له و کاته ی له و ناوچه یه دا هیچ جۆره ئاڵوگۆڕیه ك له هزری تاك و کۆمه ڵگادا ڕوونادات و هه موو ئه و ڕووداوانه ی له ئه مڕۆدا ڕووئه ده ن کۆپی کردنی سه دان ساڵه ی ڕابردووه به هۆی قه تیش بوونی مرۆڤ له جێگه که ی خۆی و له قال بدانی هزی تاك