تف له‌سێبه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م

وا خه‌ریكه‌

له‌ كه‌وڵه‌كه‌م دێمه‌ ده‌ری

تف له‌مێژوو

تف له‌ زمان

تف له‌خاك و له‌نیشتیمان

تف له‌ئێستاو ڕابردوومان
خۆزگه‌ منیش وه‌ك باڵندانه‌

له‌نێوانی كه‌ژه‌كاندا

بی به‌ساپۆرت

توانام ده‌بوو سنووره‌كان ببه‌زێنم

له‌ ده‌ست ڕاوچی و ته‌قه‌و فیشه‌ك

په‌ناگه‌یه‌ك بدۆزمه‌وه‌

ژیانی تێدا بگونجێنم

4/5/2014