هه‌ورازی ڕێی ئه‌م غوربه‌ته‌م، پێده‌چێت، هه‌ر نه‌بڕێته‌وه

تا شه‌که‌تی هه‌موو باڵای ئه‌م ژیانه‌م ده‌گرێته‌وه
له بناری باڵای خه‌وێک چه‌ند ده‌که‌م پیا هه‌ڵنازنێم
وه‌ک گوڵێک، دره‌نگه پایز، به کاوه‌خۆ هه‌ڵده‌وه‌رێم
تۆ له کوێی تا، هێز و تینێ، به دیده‌نیت بده‌مه‌خۆ
تا بگه‌مه، لوتکه‌ی هیوام، به کۆمه‌کی سۆزداری تۆ
چیرۆکی تاک و بێ وێنام، خه‌م سیمامی داپۆشیوه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م له دامێنام، ترۆپکی هیوام نه‌دیوه