له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ هه‌رێم زۆربه‌ی میدیا جیهانی و ناوخۆیه‌كان مانشێت و به‌رنامه‌ ڕاسته‌وخۆكانیان بۆ باسوخواسی خه‌بات و تێكۆشانی تاڵه‌بانی له‌مێژوی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورددا ته‌رخانكرد، ئه‌وه‌ی زیاتر له‌خه‌ڵكانێكی ئاسایی دڵخۆش بوو به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مام شرۆڤه‌كارو چاودێرانی سیاسی بون، چونكه‌ پێیانوایه‌ تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك دوچاری تێكچونی باری ته‌ندروستی هاتبی ئه‌وا له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پزیشكێكی سیاسی دانسقه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ كوشندانه‌ی كه‌ له‌ئه‌مڕۆدا جه‌سته‌ی ئه‌م وڵاته‌یان له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ لاوازكردووه‌، بۆیه‌ به‌ڕای من ئه‌و وتی وتیه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌ له‌هه‌ندێك میدیاوه‌ له‌ باره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانیه‌وه‌ ئه‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك پێویسته‌ ڕابگیردرێ و به‌وشێوه‌یه‌ پیشانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان نه‌دری كه‌ئیدی مام ناتوانی هه‌مان پزیشكی سیاسی دوو ولایه‌تی سه‌رۆك كۆماری ڕابردوبی، چونكه‌ ئه‌م ئاماژه‌یه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی دوره‌ له‌زه‌روریه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی دۆزی گه‌لی كورده‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا ئاماژه‌یه‌كی ڕونه‌ بۆ شپرزه‌یی نێوماڵی نه‌ته‌وه‌یمان بۆیه‌ له‌هه‌رڕویه‌كه‌وه‌ مام به‌راورد بكه‌ین به‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌ردوو مه‌زهه‌ب له‌به‌غدا هیچكات له‌ڕوی پارسه‌نگی سیاسی و مه‌زهه‌بی و دیموكراسی و ماف و ئازادی ڕه‌گه‌زی و گشتی و په‌یامی ئاشتی خوازی هتد. . نه‌یانتوانیوه‌ هێنده‌ی مام كاریگه‌ری و خه‌مخۆریان هه‌بی بۆ گه‌لانی ئێراق، بۆیه‌ له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ ئێراقی تێكه‌وتووه‌ پێویستی به‌و پزیشكه‌ سیاسیه‌ به‌ئه‌زمونه‌ هه‌یه‌ تاوه‌كو له‌ ڕێگه‌ی گرته‌ی تیشكه‌وه‌ كۆی برینه‌ شاراوه‌كان بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بخاته‌ڕو دواتر له‌هۆڵه‌كانی دانو ستان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بكات، جابۆیه‌ پێویسته‌ میدیای كوردی له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕۆڵێكی كارا له‌ پیشان دانی وێنه‌ جوان و پێویستیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا بگێڕی، چونكه‌ به‌ده‌سكه‌وتنی ده‌رفه‌تی بڕیاردان له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین واتای بێبه‌شبونیانه‌ له‌و مێژووه‌ پڕسه‌روه‌ری و ده‌سكه‌وته‌و هه‌روه‌ها دڵخۆش بون به‌هه‌ر جۆره‌ لاوازیێكی مام دڵخۆشبونه‌ به‌لاوازی به‌شێك له‌خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، سه‌رچاوه‌گرتنی ئه‌م ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌و خه‌بات و قوربانیدانه‌ی جه‌نابیان و یه‌كێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ده‌یان ساڵه‌ له‌پێناو ماف و ئازادیه‌كانی گه‌لی كورددا خۆیانی بۆ ده‌كه‌نه‌ قوربانی و هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی له‌ماوه‌ی دوو ولایه‌تی سه‌رۆك كۆماریدا هێنده‌ ئامرازێكی گرانبه‌های سیاسه‌ت بووه‌ باوه‌ڕناكه‌م ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌ كیشوه‌ری و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌رداری ڕاوێژه‌كانی له‌باره‌ی كۆی پرسه‌كانی ناوخۆی ئێراق و ناوچه‌كه‌وه‌ه‌ببن و هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه‌یه‌ كادرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی متمانه‌ی ته‌واویان به‌م پزیشكه‌ سیاسیه‌ (مام) هه‌یه‌و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌نگه‌ جیاوازه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ نه‌شته‌ر گه‌ریێك یه‌كده‌خاته‌وه‌و به‌ر له‌خستنه‌ڕوی هه‌رئه‌گه‌رو پێشهاتێك له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كۆی پرسه‌كانی ناوخۆی ئێراقه‌وه‌ با چاوه‌ڕێی چاك بونه‌وه‌ی پزیشكه‌ سیاسیه‌كه‌ (تاڵه‌بانی) بكه‌ین.