من کێم و

لەهەر کۆێ بم

لە سەرەتا

چاوەڕوانی ژوانم کرد

هەموو

ماهیەتی بوونم

هەر لە بوونە

 لەدەست دا

وەک قۆزاغەی

بێ بەروبووم

بەرم تکا

بە چرکەیەک

 

شادیم

یادی بێ باران بوو

بێ گرمەو

بێ تریشقە

لە گەڵ تەزووی

چرکەی دڵە

شەپۆلی یادم بڕی

هەر دەپرسم

من شیلەی رۆحی

کام کەسم

لەوەتەی هەم

بە مەرگ بوونم

دەپارێزم

لە دەست چوونی

کاتەکانم

بۆشایی پڕ ناکاتەوە

تا بۆتان بیسەڵمێنم

مەنای بوونم

رابردوویەکی

 چێژی تال

دوارٶژیکی

 یادی کاڵ

لە دامێنە کاتەکانم

لە دەست ئەچێ

لە خەوندا

دەستم پێ کرد

لە گەڵم رۆژە

توایەوە

ئارەزووی

خەونێک لە ژوان

هەر مایەوە

ئەی

پەڕەسیلکە ی بێ وڵات

لە ئاسمانە

گەشت دەکەی ا

لە سەرخاکە

سەما دەکەی ا

لەزەردەپەڕەم

پرسی

چیمان دەست کەوت

جگە لە

 شەڕو شۆڕو

برسێتی و

لە یەک

دابچڕان

لە بەرزکردنەوەی

ئاڵایەک

لەبەردەم

هێلی کۆردانە

شیلەی

 بەرسیلەی ئازادی

بوو بە کۆشک

 بوو بە بەتەلار

بەڵام

نانێ سکی برسی

لە خامەدا

دابین نەکرد

خۆزگەم

بەفیڕ نەگولەو

بەشەقەی باڵ

خاک بێ پیت

دەبڕێ و

وڵاتێک

لە سەر ئاسمان

 دروست دەکا

رۆژی ستەم

ڕاوەستا

گەڕام

بەدوای

خەمی نانە

یەکسانی خوان

جێگیر نەبوو

گەڕانەوەی بوون

نەبوون

هێلی ستەم ناگرێتەوە

وزەیەک

 لەدەستی مەزن

کەمەی هێڵ

 ڕاست دەکاتەوە

رۆژی پەرەوازەی

منداڵانی

عیراق و

سوریا و سۆماڵ

یان سودان و

کیشوەی ڕەش

سەدان ئاڵا

نانێکی بەدێ نەکرد

یەخەم گرت

کەی شەر

 کۆتایی دێت

با برسێتی

 چارەسەر بێ

نەهامەتی و

 خۆین و کۆشتن

کۆتایی بێ

ووتی دڵم

جۆگای خەمە

منێش

هیجم پێ ناکری

ئەی ئەوانەی

یادی هەژار

 داگیر دەکەن

لە ناخی هەستمەوە

رقم لێتان دەبێتەوە

 لەگەڵ ئەوە

جێی بەزەیین

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.