بۆ ئەو منداڵانەی لە بەردەم برسێتی و سەرمادا لەسەر شاخەکان رۆحیان سپارد بەخاك

سۆزێک بۆقەڵەمی شاعیرو کاک عەدنان کەریم لە یادی.......کۆچی کوردان

کۆچی کوردان

وا دووبارە

دێت لەڕێی شەنگالەوە

کۆڵ بە کۆڵ

ڕووت و برسی

دێن لەڕێگای شارەوە

نیشتمانم ..!

هەر بەشم

دەردەسەری و ئاوارەبوون

جارێک ئۆقرەم تیا نەبوو

سەرگەردان لە پارەوە

وا کوردانی شاری شەنگال

دێن بەهانای شاخەوە

ماڵ وێران و بێ پەنا

دوور لە کۆڕ یارانەوە

ڕێگا دوورە

کۆرپەی بێ خەم

بنوو لە خاکی چیا

با مەزاری دوا خەوتان

بێتە خەون لە ناخەوە

چاو بە ئەسرین

دایکی کورد ە

قافلەی مەرگ سەردەخات

جەر گ سوتاوو ئاوارە

بە چرکری هاوارەوە

بۆ منداڵێک دەستی دایکی

چی دەهێڵی

هەر دەچێ

تا تارای شەوێکی یەلدا

هەڵدێ لە چاو یارەوە

سکی برسی..قومێک ئاوە

دەمی وشکم تەر دەکات

دەنگی تۆپی شەوەزەنگە

دێ لە شوێن هەوارەوە

دەستەی کیژانم زەلیلە

بەدەستی ناکەسەوە

قژ ئالۆزو بی پەنا

دوور لە سوپای شارەوە

ڕەنگ سیا یە دەردی دڵ

نا ئومیدە ماڵی گول

لە بەردەم کۆتی خەزانە

دەوەرێ لەخوارەوە