ئیمام عەلی ...د ...دەڵێت .ئەو شتەی کە حەڵالە و دڵم قبوڵی ناکات تەڵاق دانی ئافرەتە .

منیش دەڵێم .مارەی کیژێکی منداڵ بەهەر هۆیەک بێت بە پیاوێکی پیر خۆی لەخۆیدا تاوانە

کاتێک پیاوێکی بەتەمەن کیژێکی منداڵ دێنێ ئەبێت تەوەقعی خیانەت بکات ، پێش هەموو

شتێک ، ئەبێت خۆیی و ئەو مەلایە ی کە بەفڕو فێڵ مارەی بڕیوە سزا بدرێت .نەک کیژێکی بێ دەستەڵات.

ئەم خاڵە ڕەشە لەیاسادا ........ئەبێت هەموار بکرێتەوە .

چۆلەکەیەک

هێشتا

دەنووکی

ڕەنگی

شیلەی زەرد بوو

پشت

بەیاسای جەنگەڵستان

لەگەڵ داڵێکی

پەک کەوتە

هاوجووت کرا

چۆلەکەی

هەردەم

دڵ شکاو

هەوڵی دا

کۆتی یاسا

بشکێنێ و

پەرەی دڵ

هەڵداتەوە

داڵی پیری

بێ ویژدان

بە هێزی تەور

باڵەکانی

خوێناوی کرد

دڵی هەستی

خۆشەویستی

سارد کردەوە

لە وڵاتێک

هیمای شەرەف

هەر ئافرەت بێت

بەڵام

دزی و

کوشتن و

بەفیڕوۆ بردنی

قووتی هەژار

ئەوپەڕی

سەربەرزی بێت

ئیتر چۆن

ئەو میلەتە

هۆشیار دەبێ و

سەر ئەکەوێ