له‌گه‌ڵ مێژوویدروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه‌، هه‌رچی سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ له‌پێناوهاندانی شه‌قامی عه‌ره‌بی ئیسلامی دژ به‌و وڵاته‌ بچوكه‌ (ئیسرائیل) هه‌رچی شتێكیانله‌ده‌ست هاتبێت درێغیان نه‌كردوه‌، كار به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ تاكی موسڵمان له‌گه‌ڵناوهێنانی جوله‌كه‌یه‌ك ئیدی مۆڕه‌ له‌ ناو چاوت بكات، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر هه‌مووئه‌و دژایه‌تییه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی ئیسلامی، ئیسرائیلییه‌كان رۆژ دوای رۆژبه‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر ده‌بن.

به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یپێیانوایهپه‌یوه‌ندی كوردستان له‌گه‌ڵئیسرائیلییه‌كاندا زیانی بۆ سه‌ر كورد هه‌یه‌، ئاخر ئه‌م تێڕوانینه‌‌‌ لۆژیكینییه‌و پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌، هاوكات ئه‌مه‌ دیسانه‌وه‌ به‌ ئیسلامی كردنه‌وه‌یكومه‌ڵی كوردستانه‌‌‌، ئه‌گینا كورد چ سودێكی له‌ عه‌ره‌ب و ته‌نانه‌ت له‌ ئاینیئیسلامی وه‌رگرتووه‌ كه‌ ساڵه‌هایه‌ تێكه‌ڵاوی هه‌یه‌ له‌ نێوانماندا، ئه‌وه‌تاهه‌نووكه‌ به‌هۆی هوشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین بۆرزگاربوون له‌ده‌ست ئه‌و سته‌مه‌ی سته‌مكاره‌ ئیسلامییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر كوردیانكردووه‌، كێ هه‌یه‌ بڵێت سه‌ددام موسلمان نه‌بوو! كێ هه‌یه‌ بڵێت ئه‌وه‌ی قازی له‌سێداره‌دا موسڵمان نه‌بوو! كێ هه‌یه‌ خۆی له‌م راستییه‌ گه‌وره‌یه‌ بدزێته‌وه‌وبڵێت كورد به‌سه‌ر وڵاتانی ئیسلامیدا دابه‌ش نه‌كراوه‌ له‌ هه‌موو رووێكه‌وه‌! هه‌ڵبه‌ت كه‌س ناتوانێت خۆی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و راستییه‌ تاڵه‌ بشارێته‌وه‌،به‌واتایه‌كی تریش ده‌توانین بڵێین عه‌ره‌به‌كان ئیسلامیان بۆ كورد هێناوه‌ له‌بریئه‌وه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر خاك و كولتوورمانداگرتووه‌.واته‌ ئێمه‌ ئایینمانوه‌رگرتووه‌ له‌بری خاك و كولتوور و نه‌ته‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئێستاكه‌ قه‌بولكراو نییه‌ و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌سه‌ر چووه‌و پێویستی به‌خۆداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌پێناو سارێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و برینه‌ مێژووییانه‌ی له‌ برابردوودا له‌ژێر سۆز وعاتیفه‌وه‌ وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.
كورد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه‌ له‌ناو ئه‌وگه‌ڕه‌لاوژه‌ییه‌ی كه‌ وڵاتانی ئیسلامی گرۆته‌وه، پێویسته‌ به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ ببه‌ستێت كه‌ ده‌توانن لێمان تێبگه‌ن، بۆ نموونه‌ئیسرائیلییه‌كان ره‌نگه‌ له‌ هه‌موو وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر زیاتر له‌ئاریشه‌كانی ئێمه‌ تێبگه‌ن له‌وه‌ی چه‌شتوومانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عه‌ره‌بیئیسلامییدا، ئاخر هه‌رچی سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێنج قسه‌یكردبێت، سێیان دژی ئیسرائیلییه‌كان بووه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و پاره‌و نه‌وت وداهات و هێزه‌ به‌شه‌رییه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌، نه‌یانتوانیوه‌ كاریگه‌ری خراپبكه‌نه‌ سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی ئیسرائیل، چونكه‌ عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌سه‌ر حه‌قنه‌بووه‌و كێشه‌یان بۆ ئیسرائیلییه‌كان دروستكردووه‌ له‌ په‌نای وروژاندنی هه‌ستیئایینی جه‌ماوه‌ر، كه‌واته‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ئیسرائیل هاوشانله‌گه‌ڵ توركیادا باشترین هاوپه‌یمان ده‌بن ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت په‌یوه‌ندیسه‌ركه‌وتوویان له‌گه‌ڵدا گرێبدات، بۆ ئه‌مه‌ش نابێت له‌ هه‌وڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانیبترسێت كه‌ كاردانه‌وه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی ئیسلامی لێ بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌گه‌رئه‌مه‌ش روویدا كورد ده‌توانێت بڵێت ئێمه‌ بێزاربووین به‌ده‌ست سیاسه‌تی فاشیلانه‌یئێوه‌وه‌ كه‌ ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان له‌به‌رچاوه‌.