به‌کتریای مه‌شه‌خۆری له‌وه‌ڕگه‌ی بیری سونی و شیعی یه‌، شه‌یتانۆکه‌ی قۆچداری ناوقاوغی ئاین و موتوربه‌یه‌کی بێبه‌ری‌ کشتو‌کاڵی‌ له‌جه‌سته‌ی تورکی و عه‌ره‌بیدا .زۆر ناژی به‌ڵام تا بڵێ ی زیانبه‌خش و بۆگه‌نه‌، که‌فوکوڵی سونه‌کانه‌ تا ده‌سکه‌وتنێکی سیاسی و سه‌روه‌ری بۆیان تێیدا پێکۆڵه‌ ده‌که‌ن .

بۆ هه‌رده‌م له‌هێرش دایه‌ ؟

داعش فه‌رمان پێدراوه‌ ! به‌رگه‌ی هێرشی سه‌رتاسه‌ری پێچه‌وانه‌ی ناگرێ هه‌رگیز شه‌ڕی به‌ره‌یی پێناکری وه‌ک مۆمێکی خۆسوتێنه‌ به‌دڵنیایی ده‌کوژێته‌وه‌ .هه‌رچه‌نده‌ هێزێکی باوه‌ڕداری زۆر و زه‌وه‌نده‌، پارتیزانی شه‌ڕهه‌ڵبژێره‌ لۆیه‌ تا ڕاده‌یه‌ک براوه‌یه‌ که‌چی له‌ئاستی کوردان هه‌ر شکست مایه‌یه‌‌ !

برا‌وه‌ی چی ؟

گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز و خێرا گه‌شه‌کردنی نادیده‌ ناگیرێ ! پلان داڕێژه‌ر و جێبه‌جێکاریان زۆره‌ به‌ڵام چونکه‌ دژه‌ ڕه‌وتی مرۆڤایه‌تین زۆر زوو له‌زبڵدانی مێژوو خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ .هاوکاری جیهانی و پشتیوانی گشتیان که‌مه‌ هه‌رزوو له‌ئاستی خۆیان ده‌پوکێنه‌وه‌ هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌کی مێژوویی و مرۆڤایه‌تیان نی یه‌ هه‌رچه‌ندی گه‌له‌مان لێبکه‌ن .

ژماره‌ی کوردان ..

کورد هه‌میشه‌ له‌ژماره‌دا دۆڕاوه‌ نه‌ک له‌باوه‌ڕ و به‌رخۆدان، واته‌ دوژمنه‌کانی زێده‌تر بووینه‌ .مێژووێک نوسراوه‌ته‌وه‌ له‌فیرعه‌ونه‌کانه‌وه‌ بگره‌ تا ڕۆمان و فارس و مه‌غۆل و عه‌ره‌ب و تورک له‌هیچ سه‌رده‌مێک زیانی گه‌وره‌ی به‌ر نه‌که‌تووه‌ تا سه‌ده‌ی بیست به‌چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ قڕانگه‌لیان به‌سه‌ردا هێناوه‌ له‌کیمیاباران و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال تا سه‌ده‌ی بیستویه‌کیش که‌ئه‌وڕۆیه‌ داعشکاری کراوین !  

سه‌رهه‌ڵدانی داعش ..

لێکه‌وته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ کوردیش هه‌ڵه‌کاری به‌هێزبوونی بوو له‌ڕاگرتنی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی بێ شه‌ڕ و هه‌رێ هاته‌که‌ی سه‌ره‌تا شه‌نگالی کرده‌ قوربانی ده‌کرا به‌خۆڕاگری بیخاته‌ پێش کۆبانی به‌ڵام .

سیاسه‌تی تورکیا ..

له‌ناریش ده‌دا و له‌بزماریش به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تورک هه‌یه‌ به‌شه‌ڕی جیهانی عوسمانلیانه‌وه‌ نه‌که‌وتینه‌ هه‌ڵه‌ی سیاسی وا گه‌وره‌ وه‌ک ئێستا له‌به‌رچاوی ئه‌وروپا و کۆی دنیا بێمتمانه‌ترین هه‌ڵوێستیان هه‌یه‌ له‌پشتیوانی داعش و هێزه‌ تیرۆرسته‌کان جگه‌ له‌وه‌ی نزیکترین وڵاته‌ هاوکاری کێشه‌ی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک ناکا که‌ کۆبانێ یه‌ .

ئاخ کۆبانی !

هه‌رشیعر و ستران یا سرود نی یه

دروشمی ڕازاوه‌ی پێهه‌ڵدان نی یه‌

ڕووگه‌ی کوردانه‌ گشت جیهانی یه‌

‌ترۆپکه‌ی خۆگری و به‌رخۆدانی یه‌

نر‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانی یه

شه‌ڕگه‌ی شێره‌ژن له‌ مه‌یدانی یه

خه‌مگه‌ی سه‌رده‌می و مرۆڤا‌تی یه‌

له‌ کۆی شاراندا بێ هاوشانی یه‌ ‌

نه‌شه‌ڕ و نه‌ئاشتی ..

شێوازێکی سیاسیانه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ باکوری کوردستان، به‌گۆتنه‌کا دینێ : ده‌یانه‌وێ په‌که‌که‌ ڕازی بکه‌ن له‌ناو سنوری ئێستای تورکیا شه‌ڕیان نه‌کا به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌ دروستکراوه‌که‌ شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌بێ وه‌ک ئێستای ناو سنوری سوریا به‌ناڕاسته‌وخۆ !

داعش سه‌ربه‌کێ یه‌ ؟

پرسیارێکی له‌جێ و وه‌ڵامی شه‌ڕه‌ ناڕاسته‌وخۆیه‌که‌ی تورکیایه‌ به‌پشتیوانی بیری عه‌ره‌بی به‌نداو له‌قه‌ته‌ر و سعودیه‌وه‌ تا دوایین پاپه‌تی بیابانی وشک و برینگ، هه‌نارده‌ی تیرۆرستان ده‌که‌ن به‌ به‌هێزکردنی قڕوجیه‌کانی تورکیا و کۆماندۆکانی ده‌سته‌ی شه‌ڕی داعش که‌ ڕێژه‌ی 10% پێک ده‌هێنن ! ئه‌وجاش هه‌رچی خوالێگۆڕێ دنیا هه‌یه‌ کۆی ده‌که‌نه‌وه‌ له‌شێشان و ئه‌فغانستان تا داعشه‌ خۆماریه‌کانی کوردستان که‌ ئێستا سمێره‌ قوته‌ و خیته‌یان دێ وه‌ک مالۆس چاوه‌ڕێ وه‌ستاون له‌به‌هاری عه‌ره‌بی تا نیکاحی جیهادیان بکه‌ن !  

زه‌مینه‌ی سونه‌ لۆ داعش ..

عه‌ونی گۆته‌نی : له‌م چۆل و بیابانه‌ عه‌شقی سه‌نه‌مێکن .خۆ ناحه‌قیان نی یه‌ عه‌ره‌ب هیچ بیرۆکه‌یه‌کی تری ئایدیۆلۆجی نی یه‌ و پێ قبووڵ ناکرێ جگه‌ له‌ئیسلامه‌تی واته‌ ئه‌گه‌ر شۆڕشگێربن یا داگیرکار هه‌ر به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ ده‌خوڕن و ده‌بڕن، چ شیعی بن چ سونی ! گۆتیان ژنه‌ک له‌مه‌لایه‌کی پرسی : مامۆستا جیاوازی نێوان سونی و شیعی چی یه‌ ؟ مه‌لاش گۆتی : سونی له‌پێشه‌وه‌ ده‌یکا و شیعیش له‌پشته‌وه‌ ! ژنه‌ گۆتی: ئای چاوی کوێرم بابی منداڵان هه‌م سونی بوو هه‌م شیعی بوو !

ئێرانی دووه‌م ؟

هۆی هاتنه‌که‌ی داعش لێدانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تۆچکه‌ی ئێرانی دووه‌مه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ کوردیش له‌ماوه‌ موگناتیسیه‌که‌ی ئه‌ودایه‌ ! که‌ ده‌کاته‌ عێراقی شیعه‌ی ئێستاکانه‌ ده‌کرێ به‌ئێرانی گچکه‌له‌‌ی ناوبنێین .ئالی عوسمان و ئاله‌کانی عه‌ره‌بی سونی به‌نداو مه‌گیرانیان کرد .

به‌داعش زان !

ئه‌و کوده‌ره‌ به‌رازه‌ داکی خۆ گێ یه‌، چاوی له‌سێکسبازی جاریه‌ و سه‌بایه‌یه‌، کوڕی قه‌حپه‌خانه‌ی متعه‌ و مسیارن ! له‌وه‌حشیگه‌ری عه‌ره‌بی بترازێ وه‌ک سه‌ربڕین و ڕفاندن شتێکی تر نازانن ! زاده‌ی پۆخڵه‌واتی سونه ‌ـ شیعه‌گه‌ریه‌ .ئه‌وجاش ده‌رێن : ئه‌وه‌ حه‌لاله‌ .به‌وه‌ڵای خۆیان حه‌راره‌ ئه‌وجا لۆ نا ؟

ئه‌رێ نه‌وت حه‌ڵاڵه‌ ؟

پلانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شیعی عێراقی عه‌ره‌بی له‌گرتنی به‌غدا و هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌رکووکی نه‌وتی یه‌ .چاکه‌ نه‌فت له‌هه‌زار ساڵه‌ک پێش ئێستا نه‌بوو ده‌نا ئه‌ویشیان جێ ده‌کرده‌وه‌ و بالۆره‌ی ڕووداوه‌ ڕاست و درۆکانیان پێ ده‌هۆنیه‌وه‌ ! باشه‌ ئه‌گه‌ر دراوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌که‌ نه‌وتی باشوری عێراقی عه‌ره‌بی شیعه‌ بردبێتی و کوردستانیش کورد به‌تورکیا و ئێرانی فرۆشتبی .داواکراو نه‌وتی ناوچه‌ سونیه‌کان لۆ کێ یه‌ ؟ هیچ بیردۆزه‌کی ناوێ سه‌لماندنی وه‌ک پردی که‌رێ ئاسان و سوکه‌ ڕاوی ڕیوی لۆ که‌وره‌که‌یه‌ نه‌وت، نه‌فت، ڕۆنی ژێر زه‌وی .

‌لاوازترین خاڵی کوردی ..

کۆبانێ به‌لاوازترین پێگه‌ی کوردی دانرایه‌ به‌لێکدانه‌وه‌ی سه‌ربازی هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێداگری له‌داگیرکردنی ده‌که‌ن ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو مه‌زه‌نده‌کانه‌، تۆمارگه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌کی تری مێژووه‌ که‌ له‌داهاتوو ده‌نوسرێته‌وه‌ و ده‌گۆترێته‌وه‌ چونکه‌ هیچ ڕووگه‌یه‌کی لێکچوواندن نی یه‌ له‌نابه‌رابه‌ری هێز و چه‌کخانه‌ی پشتیوان، شه‌ڕی قورس و ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بێ کۆتای بێ هوده‌ چونکه‌ هیچ خاڵێکی یه‌کگرتنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان نی یه‌ ! نه‌ئاینی، نه‌نه‌ته‌وه‌یی، نه‌مرۆڤایه‌تی .ئێمه‌ له‌نێو به‌رده‌ئاشی سونه‌ و شیعه‌دا ده‌هاڕێین ! به‌ڵام دواجار وه‌ک ئاڵاکه‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی سپی و پاکین، به‌خوێنی شه‌هیدان ڕوو سوور لێ ی ده‌رده‌چین، کوردستانیش هه‌میشه‌ سه‌وز ده‌که‌ینه‌وه‌ و خۆری ئازادی هه‌ڵدێنین .

                              

                             This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.