بۆچی هاتووی که‌من له‌وه‌رزی خه‌زانم

بووی به‌بوکی ناو که‌ژاوه‌ی خه‌مه‌‌کانم

دره‌نگ که‌وتی هه‌ڵه‌ی کێ بوو‌ه نازانم

‌هه‌رگیز ناشێ ناکرێ ببیـه‌ ده‌سگیرانم

تۆی ته‌ڕپۆشی ‌هاوشه‌به‌‌نگی به‌هارانم

دای پۆشیوی ته‌م تو‌مانه‌ی ‌شیعره‌کانم

ده‌ی ‌وێڵی که‌ ته‌ڕاویلکه‌ی خه‌ونه‌کانم

من خه‌مپۆشم لێ چوونه‌وه‌ ڕه‌نگه‌کانم

مه‌پرسه‌ لێم بۆ ئاواز‌گه‌ی کوڵ‌ ‌گریانم

‌له‌ئاسمانت تروسکه‌ی ئه‌ستێره‌ ڕژانم

له‌نێو تۆنی سه‌ر ‌په‌نجه‌ و ده‌سکه‌وانم

‌تۆم ئاوازی شیرینکاری‌ ژێ ی که‌مانم‌

وشه‌ی شیعرم تاڵی نۆشه‌‌‌‌ بۆته‌ ژوانم

وێنه‌گری ئادگارته‌ تروکه‌ی چاوه‌کانم

ڕێگا بگره‌ با ده‌ربچێت سوێ ی گیانم

له‌عه‌شقا من مریدی شێخی سه‌نعانم

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.