هه‌ر وه‌ك ئاشکرایه به‌پێی یاساو ده‌ستوری سوید، هه‌ر ئه‌ندام پاڕله‌مانێکی سوید، کورسیه‌که‌ی به‌به‌تاڵی مایه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌که‌ی ئه‌گرێته‌و ئه‌بێت له‌و ڕه‌گه‌زه بێت، واته ئه‌گه‌ر پیاوه ئه‌بێ پیاو جێگه‌ی بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت، ئه‌بێت ئافره‌ت جێگه‌که‌ی بگرێته‌وه.

له‌ئێستادا وه‌ک زانراوه کورسی خانمێکی به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدی ڕه‌سه‌ن چۆڵ ئه‌بێ، بۆجێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وخانمه له‌پاڕله‌مانی سوید، به‌پێی داب و نه‌ریتی پاڕله‌مان، خانمێکی به‌ڕچه‌ڵه‌ک کورد، که خانم شادیه حه‌یده‌ریه له‌پێشتره بۆ جێگرتنه‌وه‌ی، به‌ڵام خانمێکی به‌ڕچه‌له‌که‌ک سویدی پیی خۆش ئه‌بێت ئه‌و جێگه‌که‌ی بگرێته‌وه، بۆیه پاڕله‌مان بڕیار ئه‌دات بخرێته ده‌نگدانه‌وه، له‌ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌که‌دا ده‌رکه‌وت، له‌کۆی( 229) ده‌نگ،
خانمی به‌ڕیز شادیه حه‌یده‌ری( 184) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌رانبه‌ر به( 49) ده‌نگی خانمه‌که‌ی تری!.

دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که‌به‌ڕاستی گه‌لی به‌ڕچه‌ڵه‌ک سویدی، گه‌لێکی ڕه‌سه‌ن و ماف په‌روه‌ر و مرۆڤ دۆست و به‌ئه‌مه‌کن، زۆر به ‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ ده‌نگۆوه‌، که باس له‌‌بونی هه‌ستی ڕه‌‌گه‌ز په‌رستی ئه‌که‌ن.

 ئه‌وه‌ی ڕویدا له‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که جێگه‌ی خۆیه‌تی پێشه‌کی، ده‌ست خۆشکه‌ریه‌کی گه‌رم، له‌پاڕله‌مانی به‌ڕیز بکه‌ین، هه‌روه‌ها پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له‌ خانمی به‌ڕێز، شادیه حه‌یده‌ری بکه‌ین بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه پیرۆز و مه‌زنه‌ی، که ‌به‌ڵگه‌ی دڵسۆزیه‌تی له‌‌ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیداو، تووانیویه‌تی ڕه‌زا مه‌ندی و خۆشه‌ویستی ئه‌ندامانی پاڕله‌مان ڕاکێشیت به‌لای خۆیدا، هیوادارین هه‌میشه له‌سه‌رکه‌وتندا بێت .

له‌لایه‌کی تریشه‌وه، وائه‌زانم جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ڕێز له‌م گه‌له به‌ڕیزه ماف په‌روه‌‌ره‌دا بگیرێت به‌تایبه‌تی، که‌به‌ڕاستی ئه‌یسه‌لمێنن پێشه‌نگن. له ‌‌هه‌ستی ڕٶشنبیری و مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و بوواره‌کانی تری به‌ڕیوه بردنی کۆمه‌ڵگادا.
                                             9- 4- 2014.