له‌به‌رواری/ 23/12/2014. له‌هه‌وال ڕاگه‌یاندنی که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی که‌رکوک، کاژێڕ 1/5. خوله‌ک به‌کاتی کوردستان، به‌ڕیز دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌یم، ئه‌ندامی مه‌‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌ڕیز و پارێزگاری که‌رکوک، به ئاماده بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگار و به‌رپرسانی ئاسایش، کۆڕێکی گێڕا ده‌رباره‌ی خۆ پاراستن و ڕێگری کردن له‌ماده بێهۆشبه‌ره‌کان، گومان له‌وه‌دا نیه کارێکی گرینگ و پیرۆز بو، هه‌مو تاکێک هیوای به‌رده‌وامی هۆشیار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌خوازێت، به‌تایبه‌ت له‌‌و بووارانه‌وه.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمان بو، ته‌نها شێوازی زمانه‌وانی بوو، که‌ته‌نهابه‌ڕێزیان ئاخافتنی به‌زمانی عه‌ره‌بی ئه‌کرد، بۆیه ئه‌لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێته کایه‌وه، ده‌رباره‌ی هۆکاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌‌ڕێزیان (دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم) وه‌کو:

1/ ئایه زمانی کوردی به‌پێی ده‌ستوری عێراقی، به‌فه‌رمی نه‌‌چۆته بوواری ئه‌نجامدانه‌وه؟.
2/ ئایه ڕێژه‌ی دانیشتووانی کورد، به‌رانبه‌ر به‌هه‌مو نه‌ته‌وه به‌ڕیزه ڕ‌‌ه‌سه‌نه‌کانی تری دانیشتوانی ‌که‌رکوک‌ بگره زیاتریشه، خۆ ته‌نها ڕێگری کردنیان له‌سه‌ر ژمێری کردنی شاره‌که، ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمینێت؟.
3/ ئایه ئه‌چێته هۆشی هیچ که‌سێکه‌وه، که‌سانی عه‌ر‌ه‌بی ڕکابه‌ر و دوژمنانی کورد، له ‌‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌هۆی ئه‌و جۆره‌کارانه‌یان، وه‌ک هه‌ڵوێستێکی دیبلۆماسیه‌ت، هه‌ڵوێستیان بگۆڕیت و ده‌ست له‌دژایه‌تی کردنی گه‌لی کورد هه‌ڵبگرن، بێگومان ئه‌وه مه‌حاڵه، چونکه له‌ناخدا بۆگه‌نن له‌به‌رانبه‌ر گه‌لیکوردوکوردستاندا، هه‌ستێکیخۆڕسکنیه‌وبه‌ڵکوله‌ناخیاندایه؟.
4/ ئه‌گونجێت مرۆڤ، ده‌ست به‌رداری مافێکی گرینگ و سه‌ره‌کی، پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، بخاته لاوه بۆ  
5/ ئایه به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه بیسه‌لمێنێت، که‌دانیشتوانی کورد، 50%ی زمانی عه‌ره‌بی بزانێت و تێبگات؟.
6/ ئایه ناکرا وه‌ک خێر پێکردنێک له‌ڕاهی خوداو هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، زمانی کوردیش نیشان بدرایه‌ت, هه‌ر
وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆبونی کورد، له‌وشاره زێڕینه‌ کوردستانیه، له‌کاتێکدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی به‌رز کردۆته‌وه‌‌و، به‌ڕێزی ئه‌ندامی مه‌کته‌به سیاسیه‌که‌یه‌تی؟.
7/ جگه له‌‌به‌ڕیز پارێگاریش، ده‌نگی هیچ به‌ڕیزێکی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێزانی ئاسایشی که‌رکوکیش نه‌بیسترا، ته‌‌نانه‌توه‌کبه‌شداربویه‌کپرسیارێکیانبه‌کوردیبکردایه؟.
8/ ئایه مرۆڤێ خۆی ڕیزی بۆ پاراستن و ڕاگرتنی سه‌نگی زمانی خۆی نه‌بێت، که گرینگترین پێناسه‌ی‌ گه‌له‌و مافێکی سه‌ره‌کیه‌و بیخاته لاوه، ئیتر چۆن بتوانێت، وه‌یان له‌ڕوی بێت داوای مافی چاره‌ی خۆ نوسین بکات؟.

پرسیاره‌کان زۆرن و شاراوه نین، به‌ڵکو زۆر کراوه‌و دیارین، دڵنیام نه‌خوێنده‌واره‌کانیش له‌ناوه ڕۆکی ئه‌گه‌ن، بۆیه به‌پێویستی نازانم بچمه‌وه سه‌ر شرۆڤه کردنیان، ته‌نها پێویستی به‌وه‌ڵامی به‌ڕیز، پارێزگاری که‌رکوک هه‌یه‌ له‌گه‌‌ڵ بێده‌نگ بونی به‌رپرسه به‌ڕیزه‌کانی تری ئه‌نجومه‌ن و ئاسایش.

ئاشکرایه، له‌به‌ڕێوه چونی کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کان و هه‌ر ڕاگه‌یاندنێکی به‌رپرسانی به‌ڕیزی کورد، له‌که‌رکوک و به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان، ده‌رباره‌ی کوردستانی بونی که‌رکوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، ئاگر له‌ هه‌ناوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی و به‌ره‌ی تورکمانی، میتی تورکی به‌ر ئه‌بێت و هاواریان لێ هه‌ڵ ئه‌ستێت، سه‌یر له‌وه‌دایه، عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت عێراقیه‌و، واته خاکی عه‌ره‌به‌و تۆرانی ئه‌ڵێت، خاکی تورکمانیه، ئیتر ئه‌گه‌ر کورد بۆماوه‌یه‌ک هه‌ر بۆ سیاسه‌ت ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، ئه‌چێته هۆشی(عقڵ) که‌سه‌وه، ئه‌ڕشه‌د ساڵه‌یی به‌تورکمان کراو، بوێرێت هه‌رناوی بهێنێت و ئاڵاکه‌ی تورکیا له‌سه‌ر باره‌گاکه‌شی دابنێت، بێگومان زمانی ئه‌بڕن. مه‌ر‌جییش بۆ عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کانیش دابندرێت، ئه‌گه‌ر بتوانن ته‌نها ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده بونی خۆیان له‌حه‌ویجه‌ش بسه‌لمێنن، که‌رکوکیان پێ ببه‌خشن، به ‌پێچه‌وا‌نه‌وه‌ش، نه‌ک ته‌نها عه‌ره‌بی هاورده‌ی ١٠ هه‌زاری و تازه هاتو، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ حه‌ویجه‌ش توڕ هه‌ڵدرێنه ده‌ره‌وه. ته‌نها ڕیز له‌عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانی که‌رکوک بگیڕیت، که‌سه‌تان ساڵه وه‌ک برا پێکه‌وه ژیاوین.

ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌ڕیز، پارێزگاری که‌رکوک، دوکتۆر نه‌جمه‌دین پێڕه‌وی ئه‌کات، به‌رانبه‌ر به‌عه‌ره‌به ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کان و به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی(ساڵه‌یی) نیو تورکمان دژ به‌کورد و کوردستان، هه‌رچۆنێک هه‌ڵی سه‌نگێنی، ناچێته ناوه‌خنی بوواری سیاسه‌تی دبلۆماسیه‌ت، ‌که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد بێت، له‌کاتێکدا، ١٠٠% دڵسۆزانی کوردایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نابن، به‌تایبه‌تیش زمانی کوردی فه‌رمیه. ئیتر به‌کام پێوه‌ر مافی دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی و زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێشێل ئه‌کرێت، بۆ لایه‌نێکی که‌مینه‌؟!.

له‌‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تی نیشتمانی به‌ڕیز، خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێستانه بێت، به‌چی هۆکارێک گازه‌نده له‌داگیرکه‌رانی کوردستان بکه‌ین، که‌زمانی کوردی به‌فه‌رمی ناناسێنن؟!!!.

                                                   26-12-2014.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.