ڕاسته یه‌کیه‌تی نیشمتانی کوردستان،پارتێکی سیاسی چه‌پڕه‌‌وه، به‌‌ڵام خۆ گومان له‌وه‌‌دا نیه،که ‌له‌هه‌ناوی پارتێکی نه‌‌ته‌وه‌یی سیاسی دیموکراتی کوردستانی هاتۆته ئاراوه،که پارتی دیموکراتی کوردستانه.

بۆئه‌وه‌ی که‌سانی چه‌واشه‌کار،ئه‌وخاڵه ‌ڕاستیه نه‌قوزنه‌وه،به‌جۆرێ نیشانیده‌ن ،وه‌ک سۆکایه‌تی پێکردن بێ به‌یه‌کیه‌تی،ئاشکرایه یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ،ئه‌وپارته شۆڕشگێڕه نیه، به‌چه‌واشه‌کاری سه‌نگ و پێگه‌ی بشێوێندرێت، خۆ گومان له‌وه‌دا نیه،هیچ مرۆڤێکی نیشتمان په‌روه‌ری کورد،به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی پارتی،گومانیان له‌وه‌دا نیه که‌یه‌کیه‌تی ئه‌وپارته شۆڕشگێڕه‌یه،که ‌هه‌میشه‌و هه‌رده‌م شانبه‌شانی پارتی سه‌نگی خۆی پاراستووه‌و،پێگه‌ی تایبه‌تی و گرنگی خۆی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا دیاری کردووه‌‌و،زۆر به‌ڕونی پاراستویه‌تی!.

خۆڕاسته جاروبار ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی هاتۆته ئاراوه له‌نێوان پارتی و یه‌کیه‌تیدا،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌سه‌ر خاڵه چاره‌نوس سازه‌کان، هه‌میشه‌و هه‌رده‌م دوو هێزی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ خوشک و هاوسه‌نگ بونه‌و،به‌یه‌ک هه‌ڵوێست به‌ره‌نگاری دوژمن بۆنه‌ته‌‌وه له‌پێناو مافه چاره‌نوس سازه‌کانی گه‌لی کوردستاندا، دڵنیاشین هه‌ر به‌وجۆره‌ش،وه‌کو دوو پارتی سیاسی سه‌ره‌کیش له‌کوردستاندا ئه‌مێننه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی جۆراوجۆریش بێته‌ به‌رده‌میان، ئه‌توانن زاڵبن به‌سه‌ریدا،ئه‌وه‌‌ش کارێکی زۆر سروشتیه‌و باوه له‌دونیادا!.

دیاره مه‌به‌ستی من له‌ناوه‌ڕۆکی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌تای ووتاره‌که‌م ئه‌‌وه‌یه،هه‌ر له ڕێزدار،مامه‌وه،هه‌تاکو یه‌که‌به‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و کادیره دێرینه‌ به‌ڕێزکانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان،ڕۆژێک له‌ڕۆژان،کادیر و ئه‌ندامی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان بونه به‌سه‌رۆکایه‌تی،نه‌مر و هه‌میشه زیندو موسته‌فا بارزانی، ئه‌و شه‌ره‌فمه‌ندیه پیرۆزه‌یان،ئه‌بێت هه‌ر له‌به‌رچاو بگیرێت.جوانترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستیه،خۆشبه‌ختانه،ڕاگه‌یاندنی پێناسه‌ی ژیان و که‌سایه‌تی سیاسی ڕێزدار،مام جه‌لال تاڵه‌بانی،که‌له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڵاو کرایه‌وه،له‌سه‌ر زاری دۆست و کادیره سه‌رکردایه‌تیه‌کانی خودی یه‌کیه‌تیدا،ئه‌یسه‌لمێنێت، ئه‌وه‌ی ئێمه ئاماژه‌مان پێکردوه هێشتا زۆر که‌مه!.

که‌واته هه‌ڵویستی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ،به‌و شێوازه‌ی له ‌ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێردا به‌ڵاو کرایه‌وه له‌به‌رواری/١٧/یولی٢٠١٤، له‌ژیر مانشێتی(کوردستانی نوی: مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی،هه‌ڵمه‌تێکی سیاسی پارتیه،ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کاتی نه‌ماوه‌و له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه،ته‌نها بٶچونی که‌سه لاوازه‌کانه!.

من لێره‌دا ناچمه سه‌ر لێکۆڵێنه‌وه‌ی زیاتر له ناوه‌ڕٶکی هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانی ڕۆژنامه‌ کوردستانی نوێ، چونکه ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرینگه شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه‌م به‌سه!.

گومان له‌وه‌دا نیه که‌ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ،زمانحالێ یه‌کیه‌تیه،که‌واتهبۆچونه‌کانییشی‌ له‌ڕووانگه‌ی بیرۆکه‌ی ستراتیژی سیاسی یه‌کیه‌تیه‌وه‌یه،ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت،سه‌رکردایه‌تی سیاسی یه‌کیه‌تی، له‌سه‌ره‌تاوه که‌دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی بۆ گه‌لی کورد به‌رز کردۆته‌وه،فێڵی له‌‌گه‌لی کوردکردووه، بڕوای به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تی نیه‌و،به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه پیرۆزه‌ی سه‌خته‌کاریه، به‌ڵام ئایه له‌ڕاستیدا وایه! ئه‌ی هه‌ر ئه‌وئه‌ندامه به‌ڕێزه دیرینانه‌ی سه‌ڕکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نه‌بون،به‌تایبه‌تیش خودی سه‌رۆک تاڵه‌بانی،بۆماوه‌ی زیاتر له٢٨ ساڵ له‌ڕێزه‌کانی پارتیدا،وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی‌،له‌بوار ڕێکخستن و شۆڕشگێڕ یدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوه، خیره ئێستا له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێوه، بابه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌هه‌ڵمه‌تی سیاسی پارتی ئه‌زانێت و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌‌تی نه‌ته‌وه‌یی کاتی نه‌ماوه‌و له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه؟!.

لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی که‌بوترێت: ڕۆژنامه‌ی ناوبراو،دوو خاڵی زۆر گرینگی ووروژاندووه‌و، ئه‌توانین بڵێین خاڵێکیان١٠٠%ڕاسته، به‌ڵام به‌هه‌ڵه لێکی داوه‌ته‌وه،خاڵه‌که‌ی تریش١٠٠% چه‌واشه‌کاریه،وه‌کو:

یه‌که‌م: ده‌رباره‌ی وه‌ک ئه‌و نوسیویه،مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی،هه‌ڵمه‌تێکی سیاسی پارتیه،به‌هه‌ڵه‌دا چوه، ئه‌وه ته‌نها سیاسی نیه،به‌ڵکو ئه‌وهسیاسه‌تی ستراتیژیه‌تی پارتیه‌و له‌‌پێناو ئه‌وئامانجه‌دا له‌دایک بووه‌و‌، ئه‌وا٦٨ ساڵ له ته‌مه‌نی پڕله‌شانازی خه‌باتی سیاسی و شێڕشگێڕی پڕ ئه‌کاته‌وه‌،کۆڵی نه‌داوه‌و کۆڵێش نادا تاکو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ئارادابێت،گومانیش له‌وه‌دا نه‌ماوه که‌ به‌ده‌ستی ئه‌هێنێت و،جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی کوردستانیش، زۆر به‌ڕوونی چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی بۆ ده‌رئه‌که‌وێت!.

خاڵی دوهه‌م: ده‌رباره‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،که‌ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی پێ کردوه، گووایه کاتی نه‌ماوه‌و له‌سه‌ر‌ه مه‌رگدایه،ئاشکرایه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ته‌نها بۆڕازی کردنی ئاخۆنده‌کانی ئێران و لیسته‌که‌ی نوری مالیکی ماوه به‌سه‌رچوی کار به‌ڕێکه‌ره‌،وادیاره شیرنیه‌که‌ی پێشه‌کی وه‌رگیراوه!.

گومان له‌وه‌‌دانیه،هیچ دڵسۆزێکی کوردایه‌تی که شار‌‌زای سیاسه‌‌ت و هه‌ڵوێستی پیرۆزی کوردایه‌تی ڕابردوی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌کیه‌تی و سه‌رکرده دیاریه دێرینه‌کانی یه‌کیه‌تی بێت، بڕوا به‌وه ناکاتن، ئه‌وه سیاسه‌تی ستراتیژی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان بێ،که‌واته له‌چه‌واشه‌کاریی زیاتر نیه‌،دورنیه هه‌ربه‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو،ماوه‌یه‌که‌به‌فیتی چه‌ند کادیرێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی،کهدیاری ترینیان نه‌جمه‌دین عومه‌ر که‌ریمه، دۆستی مالیکی و سه‌ر به‌ڕژێمه بۆگه‌نه‌که‌ی تارانن، بونه هۆکاری به‌شداری پێکردنی قاسم سلیمانی،سه‌رۆکی پاسدارانی به‌دفه‌ڕ،به‌‌ئاشکرابه‌شدارکه‌ن له‌کۆبونه‌وه‌ی م.س‌ی یه‌کیه‌تی، به‌گه‌رانه‌وه‌ی سکرتێری گشتی،ڕێزدار مام جه‌لال تاڵه‌بانی،سه‌ره‌مه‌رگی خۆیانیان هاتبێته به‌رچاو،له‌ترسا خستویانه‌ته مل ده‌وڵه‌تی کوردی!.

به‌ڵام وادیاره به‌جۆرێ سه‌ریان لێشێواوه،‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی ووڵاتی شۆره‌وی و هه‌ڵته‌کاندنی دیواری به‌ڕلێنی و دابڕانی سلۆفاکیا له‌چیک له‌سه‌ربنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تیان له‌بیر چوه،ئه‌گینا هه‌ربۆ پارێزگاری کردن له‌ئابه‌ڕو چونی خۆیان،‌یا هیچ نه‌بوایه ئه‌بو ئاوڕێکی به‌خێریان له‌مامیش بدایه‌ته‌وه،که ‌گه‌ڕایه‌وه،کونه‌ مشکیان لێ نه‌کات به‌قه‌یسه‌ری!.

ده‌ستی چه‌واشه‌کاری ستاڤی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، به‌جۆرێک له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد خۆی نیشاندا،زۆر بێشه‌رمانه پشتگیری له‌ودوژمنه سه‌رسه‌خته‌ی گه‌لی کورد ئه‌که‌ن"نوری مالیکی" له‌کاتێکدایه،ته‌نانه‌ت چه‌ند لایه‌نێکی شێعه مه‌زهه‌بێش پشتیان به‌رداوه‌و بێزار بونه لێی،وه‌ک لێستی به‌ڕێزان/عه‌مار الحکیم وموقته‌دا صه‌در،به‌ڵام په‌رۆشی نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ کورسی سه‌رۆک کۆماری،په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌مو گومانێک هه‌ڵماڵی و هه‌ڵویستی نه‌گۆڕی خۆی به‌رانبه‌ر به مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تیش نیشاندا،ئیتر نازاندرێ هه‌ڵویستی یه‌کیه‌تی چۆن ئه‌بێت به‌رانبه‌ری!.

له‌کۆتییدا کوردستانی نوی و هاوکار و هاوبیرانی دڵنیابن،به‌گه‌ڕانه‌وه‌‌ی به‌خێری مام،ئاواته‌ پیرۆزه‌که‌ی گه‌لی کورد له‌دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ڕبه‌خۆ دێته دی، به‌هاوکاری و یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵویستی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به‌یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیشه‌وه‌و، هێزی له‌بن نه‌هاتوی جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و دڵسۆزانی کوردایه‌تی به‌تایبه‌تی! خه‌ونه نه‌زۆکه‌‌که‌ی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم و برا کۆسکه‌وتوه‌‌که‌ی" نوری مالیکی" ئه‌بێت به‌بڵقی سه‌ر ئاو، چه‌واشه‌کاریش ته‌نها خۆ خه‌ڵه‌تاندنه!!.

19- 7- 2014.