هه‌ر له‌سه‌ره‌‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی ئازادی خوازانه‌ی گه‌له‌ ماف پێشێل کراوه‌که‌ماندا،له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان،دوژمنانی داگیرکه‌ری ووڵاته‌که‌‌مان" کوردستان" تووانیویانه سود له‌که‌سانی لاواز و به‌رژه‌وه‌ند په‌رست وه‌ربگرن، به‌شێوازی جۆراوجۆر وه‌ک: جاشایه‌تی ، سیخوڕی،کڕێگرته‌یی، وه‌رگرتنی پله‌و پایه‌‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی(ئیداری)ئاشکرایه له‌ڕابردو بینیومانه‌و چه‌ندین جار ڕویداوه‌ته‌وه!.‌

خۆئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی گه‌له‌که‌مان به‌بێ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بمێنێته‌وه،که ‌بریتیه له‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،هیچ گومانێ له‌وه‌دا نیهکه‌له‌ئێستاو له‌داهاتوشدا،ئه‌‌گه‌ری ئه‌و ڕووداوانه له‌ئارادا ئه‌بێت و ڕوو ئه‌ده‌نه‌وه،دیاره مێژووی ڕابردو به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه!.

دیاره گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه،له‌سایه‌ی یه‌زدانه‌وه خۆشبه‌ختانه،ئه‌و یه‌ک هه‌ڵوێستی و یه‌ک ڕێزی و ته‌باییه به‌رچاوه‌ی ئێستا،له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌‌کان و چین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌ر له‌باشوری کوردستاندائه‌بینرێت،له ‌هیچ سه‌رده‌مێکی نزیک و دوردا نه‌بینراوه، ئه‌وه‌ش جگه ‌له‌وه‌ی،که گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی دڵخۆشکه‌ره، به‌هیزترین فاکته‌ری سه‌ره‌کیشه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕابگه‌یه‌نێت!.

بیگومان داواکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،ته‌نها هه‌ست وبۆچونی که‌مینه‌یه‌کی کورد نیه،به‌ڵکوجگه له‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی و ئیداری هه‌رێم،به‌لانی که‌مه‌وه٩٠ بۆ٩٥ ی جه‌ـاوه‌ری کوردستانیشه ته‌نانه‌ت به‌که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانیشه‌وه،خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێزدار کاکه مه‌سعود بارزانیش،بڕوای به‌و هه‌ڵوێسته پیرۆزه‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌بوایه،مه‌حاڵبو بڕیاری ڕیفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه کوردستانیایه بدایه‌ت.

خۆ ئه‌وداواکاریانه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه، چونکه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که،ئه‌وه داواکاری کورده به‌شێوازی جۆراوجۆر،جگه له‌سامان و ماڵ،ڕوباری خوێنی بۆ ڕشتووه،به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان،گه‌مژانه خۆیان لێ گێڵ کردوه،هه‌ر وه‌ک ئێستاش له‌به‌ر چاوه،لێره‌و له‌وی،لاژه لاژیانه،گوایه داواکاری جیابونه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، داواکاری چه‌ند لایه‌نێکی کورده‌و زۆرینه نیه!.

سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ولاژه لاژانه‌دیاره،له‌سه‌رلێشێواوی سه‌رۆک وه‌‌زیرانی کار به‌ڕێکه‌ری ماوه به‌سه‌رچو، نوری مالیکیه‌وه هاتۆته کایه‌وه،که خه‌وه‌ن به‌وه‌وه ئه‌بینێت،به‌‌هۆی چه‌ند کادیرێکی پێشکه‌وتوی ناو یه‌کیه‌تیه‌وه که‌له‌په‌نجه‌ی یه‌ک ده‌ستیش تێپه‌ڕ ناکه‌ن، کاره‌ساته‌کانی شه‌سته‌کان و نه‌وه‌ته‌کان، زیندو بکه‌نه‌وه، به‌ڵکو له‌و ڕێگه‌یه‌وه یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد، له‌بار به‌رن و بگه‌ن به‌ئاواته بۆ گه‌نه‌کانیان، که‌ده‌ست گرتنه‌وه‌یانه به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا، دیاره ئه‌وه‌ش ته‌نها خه‌ونێکی نه‌زۆکه!.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوری مالیکی و به‌رپرسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هاو بیری له‌به‌غدا،‌هۆشیار و که‌مێ دوربین بونایه، ئه‌بو ئاگاداری ئه‌وه هه‌بونایه، هه‌رچه‌نده له‌کاتی ئاساییدا، کێشه‌و ململانێ له‌نیوان، لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به‌دی بکرێت، هه‌رکاتێک هه‌ست به‌وه بکرێت، مه‌‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی هاتبێته ئاراوه،هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ندی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌بن و به‌رپه‌رچی دوژمن ئه‌ده‌نه‌وه، لادان و خۆفرۆشی چه‌ند که‌سانێک، هیچ کات نه‌بۆته ڕێگر، له ‌پاشگه‌ز بونه‌وه له‌ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی و به‌ره‌و پێشه‌وه چونی،دیاره له‌بیریان چۆته‌وه،به‌ر له‌ڕودانی٦٤ری سه‌ده‌ی پێشو،سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به١١خاڵی لامه‌رکه‌زی سیاسی ڕازیبو،به‌هۆی ئه‌وکاره‌ساته‌وه عه‌ره‌ب پاشگه‌ز بونه‌‌وه، پێیان وه‌هابو ته‌واو،ئیتر شۆڕشی کورد له‌ناو ئه‌چێت،که‌چێ له‌دوای پێنج ساڵ،ملیان بۆ ئۆتۆنۆمی که‌چ کرد!.

ڕاسته کاریگه‌ری ئه‌وجۆره که‌سانه هه‌تا ئه‌وکاتانه‌ی،مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانیان، بۆجه‌ماوه‌ر ئاشکرا ئه‌بێت.بشێوی و دڵته‌نگیه‌ک له‌ناوخۆ دروست ئه‌که‌ن،به‌ڵام به‌ئاگادار بونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر،شکست ئه‌هێنن.بۆ نمونه:

ئه‌وگروپه‌ی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم،سه‌رپه‌رشتی ئه‌کات له‌ناو ڕێزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستاندا، ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه په‌رده پۆشیان له‌سه‌ر خۆیان لاداو،به‌بانگه‌وازه‌که‌ی نوری مالیکی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد،به‌ناوی" پیاوه عاقڵه‌کانه‌وه"که‌داوای لێکردن،ڕێ گری بکه‌ن له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،له ده‌ست به‌سه‌را گرتنی چاڵه‌ نه‌وته‌کانی بای حه‌سه‌ن و مه‌خمور،که ده‌یان ساڵه به‌غدا نه‌وته‌که‌ی ئه‌دزێتو پاره‌که‌ی به‌کار ئه‌هێنێت،له‌کڕینی چه‌کدا بۆ له‌ناو بردنی کورد.دووای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌له‌لایه‌ک له‌ترسی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی له‌لایه‌ن‌ داعشه‌وه،له‌هه‌مان کاتدا، زانرا وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا، پلانی داڕشتووه بۆ تێکدانی ئه‌و چاڵه‌ نه‌وتانه له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانبه‌ره عه‌ره‌به‌کانی که کۆنترۆڵی کۆمپانیاکه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندایه‌و هه‌مویان دژی کوردن و بۆ به‌عه‌ره‌ب کردن هێنراون،به‌ڵکو هه‌رکاتێک که‌وته‌وه ده‌ستی حکومه‌تی کوردستان،که‌دڵنیان ئه‌وه ڕوو ئه‌دات،کوردستان سودی لێ وه‌ر نه‌گرێت هه‌تاهه‌تایه!.

ئه‌وخاڵه مه‌ترسیدارانه‌ی دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ر‌یم،له‌پێناو پایه‌وپله‌ی تایبه‌تی خۆیدا،هه‌نگاوی بۆئه‌نێت،هیچ دڵسۆزێکی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێی قه‌بوڵ ناکرێت ته‌نانه‌ت دڵسۆزانی یه‌کیه‌تیش، ئه‌مانه‌ن:

أ/ بۆته هۆکاری لاواز کردنی یه‌ک هه‌ڵویستی ناوخۆی یه‌کیه‌تی،ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری نێگه‌تیڤانه‌‌ی ئه‌بێ نه‌ک ته‌نها بۆ یه‌کیه‌تی نیشتمانی،به‌ڵکو سه‌رجه‌م ده‌ستکه‌وته‌کان، که به‌ڕوباری خۆێن به‌ده‌ست هێنراون!.

ب/ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ، سه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌نگی پێرۆزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی خستۆته‌وه مه‌ترسیه‌وه،بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و جه‌ماوری کوردستان، به‌ڕونی هه‌ستی پێ بکه‌ن! کاتێک که‌دێته دووان و بٶچونه‌کانی ڕا ئه‌گه‌یه‌نێت،وه‌ک ئه‌بینن که‌باس له‌وهێزه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌کا،که بۆ هاوکاری پێشمه‌رگه‌کانی سنوری ئه‌وچاڵه نه‌و‌تانهچونه،جه‌نابی ده‌بێژێ" له‌هه‌ولێره‌وه هێزێکی چه‌کداری نه‌ناسراو هاتونه‌، ده‌سیان به‌سه‌ر چاڵه نه‌ته‌کانی بایحه‌سه‌ن و مه‌خمورگرتوه‌،عه‌ره‌به‌کانیان ده‌ر کردو‌ه‌و،کوردیان له‌جێگه‌یان داناوه! ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌یه،حکومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌فه‌رمی ناناسێ،به‌ڵکو وه‌ک لایه‌نی پارتی و هێزی میلیشیا سه‌یریان ئه‌کات،له‌کاتێکدا وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌بزۆتنه‌وه‌ی گٶرانه‌و،به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانیش ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیه‌تیه‌و، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وحکومه‌ته‌یه،که نه‌جمه‌دین که‌ریم له دژیه‌تی کردنی به‌رده‌وامه‌و،به‌هیوای ئه‌وه‌یه،دڵ و قودسی کوردستانی لێ داببڕێت!.

ج/ نه‌جمه‌دین که‌ریم،داوا ئه‌کا‌ت هێزی پێشمه‌رگه چاڵه نه‌وته‌کان چٶڵ بکاو بیخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی نوری مالیکی،له‌ ڕێگه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی، هێزی دیجله‌ی دیزداشه له‌به‌ری ئابه‌ڕوو تکاو،ته‌نانه‌ت وه‌ک زانراوه،هه‌ڕ‌‌شه‌ی به‌کار هێنانی هێزیشی کردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی،ئه‌‌گه‌ر به‌خۆشی پێشمه‌رگه نه‌کشێته‌وه!.

د/ نه‌جمه‌دین که‌ریم ئه‌یه‌وێت که‌کوک له‌کوردستان داببڕێت،له‌ژێر په‌رده‌ی فیدرالیدا،که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بمێنێته‌وه‌و، خۆی حاکمی سه‌ربه‌خۆبێت، شێوه‌ی نوری مالیکی زڕبرای له‌به‌غدا!.‌

ه/ به‌هه‌موو توانایه‌کیه‌وه،پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی نوری مالیکی ئه‌کات،له‌سه‌ر داوای ئاخونده‌کانی ئێران!.

و/ به‌فیتی ئێران، رژێمه دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌که‌ی گه‌لی کورد، به‌هه‌مو تووانایه‌کیه‌وه،هه‌وڵی خۆی خستۆته گڕ، بۆ ‌دژایه‌تی کردنی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و خودی سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانی، ئه‌وه بۆته دروشمی پیرۆزی خۆێ! له‌کاتێکدا، ته‌مه‌نی دروست بون و تێکۆشانی پارتی ئه‌وه له‌به‌رچاوه خۆی سه‌نگی خۆی ئه‌سلمێنێ.له‌باره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیشه‌وه، خۆشبه‌ختانه پێویست به‌گه‌واهی دڵسۆزانی کورد ناکات،هه‌رله‌م ڕۆژانه‌دا ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد،‌له‌ساڵی١٨٨٠وه،واته (١٣٠)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بارزانیه‌کان هه‌وڵی دروستبونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردیان داوه،موسته‌فا بارزانی نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی کوڕی به‌ده‌ستی ئه‌هێنێت!.

ده‌رباره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، ڕیزدار کاک مه‌سعود بارزانیش،ئه‌وه مێژوی ژیانی له‌به‌رچاوه،له‌ژیڕ په‌رچه‌می کوردستان له‌مه‌هاباد له‌دایک بووه به‌هۆی ڕێبازی شۆڕشگێڕی باکیه‌وه،خۆشی له‌ته‌مه‌نی١٦ ساڵیه‌وه چۆته ڕێزی پێشمه‌رگه‌وه‌و، تاکو ئێستاش هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه،ته‌نانه‌ت به‌رگه‌که‌شی فڕێ نه‌داوه.به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری کوردپه‌روه‌ریش، پیرۆزی سه‌رۆکی کوردستانی پێ به‌خشراوه‌و ئێستا سه‌رۆکه!.

س/ به‌ڕیز نه‌جمه‌دین که‌ریمیش، کوڕی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عومه‌ره، پێشنوێژ و ووتار خوێنی مزگه‌وته‌که‌ی حاجی عه‌بدوڕه‌حمان به‌زازه له‌گه‌ڕه‌کی ڕحیماوه، هیچ پێناسه‌یه‌کی ڕابردوی کوردایه‌تیان پێوه دیار نیه‌و، به‌ڕیز نه‌جمه‌دینیش،له‌سه‌رده‌می ڕۆژه سه‌خته‌کانی شۆڕشدا،له ئه‌مریکا ژیانی به‌سه‌ر بردوه، بۆ تاکه ڕۆژێ به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر نه‌کردووه‌و، نه‌‌شیزانیوه ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی چیه‌و، هاتۆته سه‌ر حازره‌کی به‌وشێوازه‌ی ئه‌بینرێت.ئێستاش له‌لایه‌ن دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورده‌وه،سه‌رۆک وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچوی عێراق،نوری مالیکیه‌وه،که زیاتر له‌(٨) ساڵه دژایه‌تی مافه‌ڕه‌واکانی گه‌لی کورد ئه‌کات و هه‌مو عێراقیشی خستۆته لێواری له‌ناوچونه‌وه،پله‌ی پیاوه عاقڵه‌کانی کوردی پی به‌خشراوه‌و، به‌شانازیه‌وه قه‌بوڵی کردووه‌و به‌پیریه‌وه چووه، نکۆڵی لێکردنیش هه‌ڵناگرێت!.

له‌کۆتاییدا،بۆچون و بڕیاره‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جه‌ماوه‌ڕی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌کی کوردایه‌تی جێ ئه‌هێڵم و ته‌‌نها ئه‌پرسـم،که‌سانێ دوژمن به‌عاقڵیان ناوزه‌ند بکات و داوای یارمه‌تیدانیان لێ بکا،ئه‌بێت چی بن؟!.

16- 7- 2014-