دیاره هه‌ڵه‌و کاره‌ساته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق،نوری مالیکی،گه‌یشته ئاستێك،باسکردنی به‌شێوه‌ی زنجیره ڕسته‌یی زۆر گرانه،چونکه هێند زۆر و پڕژ و به‌ڵاوه مه‌گه‌م له‌په‌ر‌تۆکێکدا بتوانی جێگه‌ی بکه‌یته‌وه، له‌وتارێکدا جێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه نامانه‌وێ باسی ڕابردوی به‌ر له‌ڕودانی کاره‌ساتی داعش بکه‌ین، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت شرۆڤه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین،سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی دووانه‌کانی خۆیو،ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌خۆیه‌‌تی،به‌جۆرێ لاژه‌لاژ ده‌ست پێ ئه‌که‌ن،وه‌ک ئه‌ڵێن: نه‌بای دیبێتو نه‌باران!.

دووای ئه‌وه‌ی نوری مالیکی گه‌یشته ئاستی سه‌رۆک وه‌زیرانێکی ماوه به‌سه‌رچۆی کاربه‌ڕێوه به‌ر،به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوی،بگره به‌گوڕ تریشه‌وه،په‌نجه چڵکنه‌‌که‌ی به‌ئه‌نگوستیله زیوینه عه‌قیق داره‌که‌وه ڕاوه‌شێنێ و هه‌ڕه‌شه له‌گشت لایه‌نه‌کانی وه‌ک: کوردستان و داعش و سونه‌و،نه‌یاره‌کانی،که دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی شێعه مه‌زهه‌بیش له‌خۆ ئه‌گرێ،وه‌ک به‌ره‌ی به‌ڕیزان، موقته‌دا سه‌در و عمار حکیم! جاسه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌وه‌‌دایه،که هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌وه تۆمه‌تبار ئه‌کات،گووایه سه‌رپێچی ده‌ستوریان کردووه! .

لێره‌دا ئه‌گه‌ر شرۆڤه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچون و ڕاگه‌یاندنانه‌ی نوری مالیکی بکه‌ین،ئه‌بێت چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی بۆ ته‌رخان بکه‌ین،هه‌رله‌ دروست کردنی کێشه ناده‌ستوریه‌کانی به‌رانبه‌ر به‌کورد و هه‌رێمی کوردستانه‌وه، تا ئه‌‌گاته ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌وده‌سه‌ڵاته سیادیانه‌ی سه‌دام ئاسایی، ده‌ستی به‌سه‌‌را گرتوه‌،داڕشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پاڕله‌مانی و هاوبه‌شی کورد له‌و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌دا،بۆیه جوانترین شێواز ئه‌وه‌یه له‌خۆی بپرسین،ئه‌ری کام هه‌ڵویست و کردارت به‌‌پێی ناوه‌ڕۆکی ده‌ستور بووه، ئه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چوی، کاڵفام و نه‌خۆش و دوواکه‌وتوی مه‌زهه‌بی؟!.

پێشینان ووتویانه، ماڵ له‌خاوه‌ن ماڵ نه‌چێت،ته‌مه‌نی به‌فیڕۆ ئه‌چێت،ڕاوێژکاره‌ دیاریه‌کانی نوری مالیکی،هه‌ر له‌ قاسم عطا، بێژه‌ری تایبه‌تی و حنان فتلاوی و هاوتایانی ئه‌وان،کوتومت ئه‌ڵێی ئامێرێکی کۆنترۆڵ کراون، به‌‌یه‌کزمان و یه‌ک شێواز ئه‌دوێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌درۆکردن و خۆ گێل کردن و دروست کردنی بوختان و هه‌ڵبه‌ستنی ناڕه‌وایه‌تی و پێچه‌وانه ‌کردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و خۆ فشکردنه‌وه‌‌و نیشاندانی تووانای سه‌ربازی،که‌دیاره مه‌به‌ستی ئه‌و هێزه‌یه، له‌ڕاکردن به‌دیزداشه‌وه‌و،توواناداری له‌ته‌قاندنی بۆمبی هه‌وایی له‌دوواوه له‌کاتی ڕاکردن له‌ترساندا!.

نوری مالیکی،سه‌رۆک وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچو،به‌پشتیوانی لێکردنی ئاخونده‌ خوێن ڕێژه‌کانی کۆماری دور له‌ناوه‌ڕۆکی ئاینی ئیسلامی و به‌ڵێنی چه‌ند سه‌رلێشێواوێکی به‌ناو سیاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌‌‌شه‌ی ئه‌فسه‌ره دیزداشه‌ له‌به‌ره‌کانی،ڕزگاربو له‌چنگی داعش،به‌جۆرێ له‌جۆره‌کانی دووانی سه‌رۆک کۆماره گۆڕ به‌گۆڕ چووه‌عۆجه‌ییه‌که،سه‌دام حوسێن ئه‌دوێت،که‌چۆن به‌ر له‌وه‌ی ڕابکابه‌ره‌و تکریت، بۆ خۆ خستنه‌ ناو کونه جرجه‌که‌وه،هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ڕانسه‌ری دونیا ئه‌کرد،که‌چی نه‌یزانی کونه جرجه‌که‌ش پێێ ڕازی نابێت و ئه‌یداته ده‌سته‌وه!.

ئێستاش نوری مالیکی،سه‌رۆک وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌ر چوو، سه‌ره‌ڕای متمانه له‌ده‌ست دانی له‌لایه‌ن کورد و سونه‌و دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کی ناوخودی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی شێعه،هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشو هه‌ڕ‌ه‌شه ئه‌کا وهه‌ست به‌هیچ گۆڕانکاریه‌کی سیاسی و سه‌ربازی و ئیداری ناکات،که‌ له‌ئارادایه‌و ئاشکرایه،بۆته ڕاستیه‌کی سه‌لمێندراو،ده‌رباره‌ی کۆس که‌وتن و بگره له‌ناوچونی یه‌کجاره‌کی،که ‌به‌هۆی کاره ناڕه‌واکانیه‌وه، بێته‌وه ڕێگای.بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێن که‌وتۆته ووڕێنه‌ کردنی سه‌ره‌مه‌رگه‌وه!!!!!.

7-7-2014.