دووا به‌دووای سه‌ردانه مێژوویه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان، هێژا کاک مه‌سعود بارزانی، به ‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک دڵ و قودسی کوردستان، بۆ باوشی دایک" کوردستان" کابرایه‌کی گێژ ، به‌ناوی" قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆکی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، شیعه مه‌زهه‌به،ڕایگه‌یاندووه کورد هه‌ڵه‌ ده‌کات، سیاسه‌تی ئه‌مری واقع بسه‌پێنێت و به‌شوێن ئه‌وه‌وه بێت ده‌رفه‌ته‌که بقوزێته‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر که‌رکوکدا بگرێت!.

هه‌روه‌ها ئه‌و کابرا گێژه ده‌بێژێت: که‌رکوک کوردستانی نیه‌و، کورد خه‌یا‌ڵ په‌ڵاوی ئه‌کات،که‌ر‌کوک به‌شێکی ڕه‌سه‌نی عێراقه!!.

منیش وه‌ک تاکێکی کوردی پشتاوپشت ڕه‌سه‌نی ئه‌وشاره،له‌ قه‌یس ئه‌پرسم،ئه‌توانێت مێژوی هاتنی باوکیم بۆ دیاری بکات،که‌ی هاتووه بۆ سنوری پارێزگای ئه‌و شاره پیرۆزه،که ‌ئێستاش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ‌بڵێت: باوه گوڕگوڕ،که ‌به‌واتای گڕی بڵێسه‌ی ئه‌وئاگر دێت،ئه‌ڵێت"باباکرکر" ئایه ئه‌زانێت"کرکر" به‌واتای چی دێت؟.

واده‌رئه‌که‌وێ ئه‌وسه‌ر لێشێواوه،ئێستاش نازانیت ئه‌وعێراقه که‌ی دروست کراوه‌و،چۆن ئه‌وبه‌شه‌ی هه‌ریمی کوردستان،که ‌پارێزگای که‌رکوکیش به‌شێکی دانه‌بڕاویه‌تی و سه‌رده‌می بابانیه‌کان مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زۆر بوه،به‌ڵام به‌ناڕه‌وایه‌تیانه لکێندراوه به‌وعێراقه بۆگه‌نه‌ی،که‌نزیکه‌ی"٩٠" ساڵه دروست کراوه‌،خۆشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه،هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه،کورد پێی ڕازی نه‌بوه،شۆڕشی مه‌لیک مه‌حمودی نه‌مر،جوانترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه،به‌‌ڵام ئه‌و که‌ره گێژه ئاگاداری مێژوو نیه!.

جالێره‌ به‌دواوه به‌پێویستی نازانم له‌سه‌‌ر مێژووی ئه‌وشاره‌ پیرۆزه‌‌و، هاتنی عه‌ره‌بی ناڕه‌سه‌ن بدوێم، بۆ داگیر کردن و پیس کردنی.بۆیه پێم خۆشه به‌چه‌ند کۆپله شیعرێ ئه‌و گێژه"قیس خزعلی" ئاگادار بکه‌مه‌وه له‌پێناسه‌ی که‌سایه‌تی خۆیو ڕه‌سه‌نه‌که‌ی!.

بوختان و درۆ!.

 

که‌ری گوێ بڕاو خه‌یاڵت خاوه
ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یڵێی خه‌یاڵ په‌ڵاوه

مێشک پوچه‌ڵی بێبه‌شبو له‌هۆش
کۆنه ‌په‌رستی بۆ داهات بێهۆش

له‌باوکت پرسه که‌ی له‌دایک بو
چه‌ند کیلۆمه‌تر له‌خوار حه‌مرین بو

خۆ دوریش نیه ده ‌هه‌زاری بیت
له‌‌ده‌س چێنه‌کان سه‌گی عۆجه‌ بیت

گه‌ر ئێوه مه‌ردن بچنه به‌ره‌ی جه‌نگ
نه‌ک له‌سه‌ر جاده‌و ناوکۆڵانی ته‌نگ

فسفس پاڵه‌وان سه‌ر شه‌قامی پان
چۆن له‌ڕووتان دێت بێنه‌وه مه‌یدان

بۆ هێزی دیجله‌‌و سه‌حوه‌ی مالیکی
ڕٶژی ڕوناکیان لێ بوه تاریکی

بۆ کوێ ڕایان کرد ئاخر شه‌ڕانه
به‌ڕوت و قوتی و زۆر بێشه‌رمانه

له‌جیاتی دۆشکه تڕیان ئه‌وه‌‌شان
تاخه‌زعه‌لیشیان له‌خه‌ودا هه‌ڵسان

وادیاره گه‌لێ به‌وه سه‌ر به‌رزی
بۆیه ئێستاکه‌ش به‌خۆت ئه‌‌نازی

کات به‌سه‌ر نه‌چوه پێشمه‌رگه دیاره
هه‌ر وه‌ک بروسکه‌ی مانگی به‌هاره

چاوه‌ڕوان قه‌یس و هاوبیرانیه‌که‌ن
تا بیان بینن که‌ چۆن ڕا ئه‌که‌ن

ناوی که‌رکوکیان له‌بیر به‌رنه‌وه
بۆ خواروی عێراق بیان نێرنه‌وه

ئه‌وه بڕیاری سه‌رۆک مه‌سعوده
لای گه‌ل پیرۆزه‌و گه‌لێ به‌سوده

نه‌کا جارێتر ناو که‌کوک پیسکه‌ن
وه‌ک شه‌مشه‌مه کوێره جاده پڕبکه‌ن

له‌هه‌رچی و په‌رچی ده‌هه‌زاریه‌کان
له‌فه‌رهود که‌ر و خێڵ کێوه‌لیه‌کان

نازناو عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کانیش
ناشیرین بکه‌ن وه‌کو عه‌له‌شیش

تورکمان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی که‌رکوک
له ‌گه‌ڵ ئاشوری و کورد ‌بێ نوکه نوک

ئه‌ژین وه‌ک برا هه‌موو یه‌کسانن
له‌ ئێوه‌ی به‌دفه‌ڕ گشت هه‌راسانن!

چونکه پیشه‌تان درۆ و بوختانه
که ‌‌ڕه‌فتارێکی ته‌نها شه‌یتانه!!!.

شێخ بزێنی
29-6-2014.