خۆ گومان له‌وه‌دا نیه،هه‌میشه‌و هه‌رده‌م،هه‌مو تاکێکی کوردی نیشتمان په‌روه‌ری دڵسۆز،ئاواته خووازی ئه‌و کات و ساتانه‌یه،که ‌یه‌کڕیزی و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی، هه‌مولایه‌نه سیاسیه‌ ڕه‌سه‌نه‌کان به‌گشتی و پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌تایبه‌تی ببینێت،وه‌ک هه‌ستیش ئه‌کرێ ئه‌و ئاواته پیرۆزه،پله‌یه‌کی به‌رچاوی بڕیوه‌و،کاتی ئه‌وه‌ش هاتوه هیوای به‌دی هاتنی١٠٠%دی لێ بکرێت.به‌ڵام موخابن،دووا به‌دووای کۆبونه‌وه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕیزی،یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، له ‌که‌رکوکی شێویندراو به‌عه‌ره‌ب کردن،له ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ڕۆکی کۆبونه‌وه‌ پیرۆزه‌که‌یان،ئاماژه‌یان به‌رودانی گرژی کرد له‌نێوان خۆیان و پارتی،له سه‌ر ده‌س به‌سه‌ردا گرتنی پاشماوه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی سوپای به‌زیوی عێراقی،به هۆکاری ئه‌وه‌ی، له‌که‌رکوک ئه‌وان خاوه‌نی(٦) کورسین و پارتی (٢) کورسی،بۆیه ئه‌وان مافی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ده‌ست که‌وتانه‌یان زۆر زیاتره له‌پارتی چونکه خاوه‌نی(٢) کورسیه.به‌ڵام خۆ چاوپۆشی کردن له‌چه‌ند پارچه چه‌ک و زه‌خیره‌یه‌ک له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تیدا،زۆر سود به‌خشتربو له‌وروژاندنی هه‌ستێکی له‌و‌جۆره جیاوازی کاریه،له نێوانی دوو هێزی سه‌ره‌کی براو هاوبه‌ش له خیر و له‌شه‌ڕ!پرسیاره‌که ئه‌‌لێره‌دا سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات،کهئه‌بو بیریان له‌وه‌ش بکردایه‌ته‌وه وه‌كو:

ئایه(18) کورسی له‌به‌رانبه‌ر(38) کورسیدا،ئه‌بێت چه‌ند وه‌زاره‌تی به‌ر بکه‌وێت له‌‌‌کابینه‌ی داهاتودا؟!.

ده‌ربڕینی ئه‌و بۆچونه،ئه‌‌گه‌ر له‌لایه‌ن کادیرێکی پشکه‌وتوی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تیه‌وه بووایه، ته‌نانه‌ت له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تیش بووایه،جێگه‌ی نیگه‌رانی دڵسۆزانی کوردایه‌تی لێ ناکه‌وته‌وه وه‌ک پێویست،چونک ئه‌توانرا بوترێت هه‌ڵوێستی ئه‌ندامێکی به‌ڕیزه‌و،له‌م بارودۆخه ناسک و هه‌ستیاره‌ی ئێستادا نه‌گه‌یشتووه به‌باشی و ئاگاداری بارودۆخی سیاسی ئێستا نیه،که گۆڕانکاریه‌کی هه‌ستیاری به‌سه‌ردا هاتوه‌و،گه‌له‌که‌مان پێویستی به‌یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستیه له‌هه‌مو کاته‌کانی پێشوتری دووای ڕاپه‌ڕین،نه‌ک له‌ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌یه‌کی هه‌ستیار و گرینگی مه‌کته‌بی سیاسی،له‌ناوجه‌رگه‌ی شارێکی گرینگ و هه‌ستیاری کوردستانیدا!.

خۆ له‌لایه‌کی تره‌وه،ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕوانینه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه،ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش نیه که ‌هه‌ستی دڵسۆزانی کوردایه‌تی بریندار ئه‌کات و دڵی دوژمنانی پێ خۆش ئه‌بێ،به‌ڵکو هه‌ستی بۆنی دولایه‌نی و یه‌‌کنه‌بونی هێز و تووانای پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیشی لێ به‌دی ئه‌کرێت،له‌کاتێکدا گه‌‌لی کوردستان، چاوه‌ڕوانه له‌م ڕۆژانه‌دا حکومه‌تی بنکه فراوانی یه‌کڕێزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی ڕا بگه‌یه‌ندرێت،که خاڵێک له‌خاڵه ‌هه‌‌ره گرینگه‌کانی به‌رنامه پیرۆزه‌کانی،یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌ر‌گه‌ی کوردستانه،بۆیه جوانترین و گونجاوترین شێواز، بۆ پێگه‌ی مه‌کته‌‌بی سیاسی به‌ڕیزی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان،ئه‌بو له‌ڕێگه‌ی نوسراوه‌یه‌ک وه‌یا ته‌له‌فونه‌وه، ئه‌وناڕازی بونه‌یان ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بکردایه ڕاسته‌و خۆ،نه‌ک به‌ڵاوکردنه‌وه‌ی له‌که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌کانه‌وه، هه‌روه‌ک زۆرجار که بیانه‌وێت ڕه‌خنه‌ی توند له‌پارتی بگرن، ئاماژه به‌مانی ‌هاوپه‌یمانیه‌تی نێوانیان ئه‌که‌ن،ئه‌مه‌یه شێوازی هاوپه‌یمانیه‌تی!.

له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێن:به‌ڕاستی لێره‌دا ئه‌وپه‌نده پیرۆزه‌ی پێشینانمان بیر ئه‌خاته‌وه که‌فه‌رمویانه"سه‌ربانێکه‌و دوو هه‌وایه" چونکه ئه‌‌گه‌ر بۆ هه‌ندێ هه‌ڵوێست و کردار زۆر نه‌گونجێت،بۆ ئێره پڕ به‌پێستی خۆیه‌تی،به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه‌ش لێره‌دا ته‌نها پرسیاره‌و،ڕێزی تایبه‌تیشمان هه‌یه بۆ مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕیز!!!.

15-6-2014.