به‌رێز حاجی كه‌ سه‌ره‌تای كاركردنی له‌بواری درامای منداڵان و دواتر دراما و فیلم ده‌ست پێكرد، ده‌ركه‌وتن و ناوداری له‌ فیلمی به‌ناز له‌ده‌رهێنانی ره‌فیق نوری په‌یدا كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌بواری ئه‌كته‌ریدا به‌توانا و به‌سه‌لیقه‌ بوو، به‌ڵام كاركردنی له‌بواری میدیای ته‌له‌فزیۆن ئه‌م خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ی له‌بواری هونه‌ری فیلم و دراما دوورخسته‌وه‌ و بووه‌ قوربانی كاری راگه‌یاندن.

وه‌كو به‌رێز خۆی ده‌ڵێت "زۆر حه‌زی له‌بواری فیلم و دراما و ئه‌كته‌ری بووه‌، له‌هه‌مانكاتدا ئاواتی ئه‌وه‌ بوو ببێته‌ بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان له‌ ته‌له‌فزیۆن، به‌ڵام كاری راگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆن پتر سه‌رقاڵی كرد و مه‌جالی ئه‌كته‌ری لێ سه‌رنده‌وه‌". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌وكاته‌شی كه‌ له‌فیلمی به‌ناز به‌شداری كرد كاربه‌ده‌ستانی ته‌له‌فزیۆن پێیان ناخۆش بوو وه‌كو كچه‌ بێژه‌رێك له‌بواری فیلم ده‌ركه‌وێت".