هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموون باكوری رایگه‌یاند، تائێستاش عاشقی ئه‌م كچه‌ گوی به‌ گواره‌یه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی لاوێتیدا گۆرانی "مه‌له‌نگێنه‌"ـی بۆ گوتووه‌.

باكوری، ته‌مه‌ن 85 ساڵ له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند "تائێستا عاشقی ئه‌و كچه‌م كه‌ ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌ له‌كۆیه‌ بینیم و شایی ده‌كرد، دیمه‌نی له‌به‌رچاوم قه‌ت ون نابێت، ئه‌وه‌ش وایكرد گۆرانییه‌كم له‌سه‌ر ئه‌و دانا به‌ناوی (مه‌له‌نگێنه‌ گواره‌كه‌ت)، پێشتر كچی وا جوان و سه‌رنجڕاكێشم نه‌بینی بوو". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێستاش عاشقی ئه‌و كچه‌ له‌دڵمدا ماوه‌ و جوانی پێكه‌نین و نازكردن و جوانی گواره‌كه‌ی له‌بیروهزی مندا ماوه‌".

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.