خانمه‌ ئه‌كته‌ر دڵسۆز ماوه‌تی، كه‌ به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌كه‌ی روخسارێكی ناسراو بوو له‌نێو ئه‌كته‌راندا، كه‌ كێشی گه‌یشته‌ 140 كیلۆ، ئه‌م كێشه‌یه‌ ته‌واو دڵسۆزی بێتاقه‌ت كردبوو به‌جۆرێك ته‌واوی به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ دابه‌زاندنی كێشی ته‌رخانكرد به‌وه‌رزش و رجیمكرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ هیچ سوودی نه‌بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) دڵسۆز له‌دوو مانگی رابردوودا له‌ شاری سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری كێش دابه‌زاندنی ئه‌نجامداوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 70 كیلۆی دابه‌زاندووه‌ و ئێستا روخساری هاتۆته‌وه‌ جاری جاران پێش قه‌ڵه‌وبوونی، به‌ڵام دڵسۆز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نییه‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.