هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د قه‌دری، كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دێرینی كورد گۆرانی گوتووه‌ و شیعر و ئاوازی بۆ زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وكات له‌ به‌غدا داناوه‌، ئێستا له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت شیعر و ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج دابنێت.

ئه‌و به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "زیاتر له‌ 100 شیعر و ئاوازم ئاماده‌یه‌، رۆژانه‌ گۆرانی نوێ داده‌نێم و شیعر ده‌نووسمه‌وه‌، به‌ڵام من توانای ئه‌وه‌م نییه‌ وه‌كو جاران هه‌موو ئه‌وانه‌ خۆم بیكه‌م به‌ گۆرانی بڵاویان بكه‌مه‌وه‌، پێم خۆشه‌ بیده‌م به‌ هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج و بابه‌تی زۆر جوانی گه‌نجانه‌م هه‌یه‌، ئاماده‌م به‌ خۆرایی پێیان ببه‌خشم". هه‌روه‌ها قه‌دری گوتیشی "من زۆر حه‌ز به‌ هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌م، جاران له‌ به‌غدا هاوكاری هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی كوردم كردووه‌، وه‌كو تاهیر تۆفیق و ته‌حسین ته‌ها، فوئاد ئه‌حمه‌د، گوڵبه‌هار، دكتۆره‌ به‌لقیس، ئه‌وانی تریش".

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.