كچه‌ گۆرانیبێژ دڵبه‌ر جزیری گله‌یی له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات له‌ هه‌رێمی كوردستان هاوكاری هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن و ده‌ڵی "بۆچی بۆ هه‌ندی هونه‌رمه‌ندان هاوكاری هه‌یه‌ و بۆمنیش نییه‌؟".

دڵبه‌ر كه‌ به‌ سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژیی له‌ هه‌ولێر مایه‌وه‌ و به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند، دوو گۆرانی ئاماده‌ كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیووه‌ كلیپیان بۆ بكات، چونكه‌ هاوكاری و سپۆنسه‌رم نییه‌، دڵبه‌ر كاتێك ئه‌م قسانه‌ی بۆ (سڤیل) ده‌كرد، پرسیارێكی كرد و گوتی "من بیستوومه‌ هاوكاری زۆر هونه‌رمه‌ند كراوه‌ له‌كوردستان، به‌تایبه‌ت خانمه‌كان، ئه‌ی بۆچی هاوكاری من ناكه‌ن؟ من نامه‌وێت وه‌كو ئه‌وانیتر ببم به‌خاوه‌نی ڤێلا و سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز، ته‌نیا ده‌مه‌وێت هاوكاری كاره‌كانم بكری به‌سپۆنسه‌ر یاخود به‌ پاڵپشتی دارایی".

دڵبه‌ر گوتیشی "زۆرجار بیرم له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌ره‌كه‌م له‌هه‌ولێر بژیم، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ بۆمن كه‌س هاوكاریم نه‌كات بۆ مانه‌وه‌م".

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.