هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد به‌شداری له‌ سێیه‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ ده‌كات له‌ وڵاتی میسر.

هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "داوه‌تنامه‌ی فه‌رمیم بۆ هاتبوو وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ بكه‌م له‌ وڵاتی میسر، وه‌كو میوان، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌شدارم كرد".

هه‌روه‌ها هیوا سوعاد گوتیشی "من ده‌مه‌وێت له‌م فیستیڤاڵه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌تر له‌نێو هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و میسر دروست بكه‌م و گۆڕینه‌وه‌ی بیرۆكه‌ و پرۆژی هونه‌ری له‌نێوان كوردستان و میسر".

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.