دوای چوار ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌گۆرانیگوتن، شانیا دووباره‌ ده‌ست به‌گۆرانیگوتن ده‌كاته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كه‌ ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومه‌كه‌ی بووه‌ به‌ (سڤیل) ـی گوت "شانیا هاوڕێیه‌كی نزیك و خۆشه‌ویستی منه‌ و داوای كردووه‌ كاری بۆ بكه‌مه‌وه‌، من ئاماده‌یی خۆم نیشانداوه‌ و له‌ئێستاشدا كارێكی نیشتیمانیمان كردووه‌، دواتر قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌لبووم ده‌كه‌ین". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌وكاته‌شی كه‌ وازی له‌گۆرانی هێنا هه‌ر په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه‌ و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆمن هه‌یه‌".

شانیا، كه‌ به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكی به‌غداده‌، ساڵی 2010 ئه‌لبوومێكی گۆرانی به‌زمانی كوردی بڵاوكره‌وه‌، به‌ڵام به‌بی ئاشكراكردنی هیچ هۆكارێكی دیاریكراو، چوار ساڵ له‌گۆرانیگوتن دووركه‌وته‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غدا.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.