رێكخراوی میرها به‌ به‌شداری 25 كه‌سایه‌تی سیاسیی و هونه‌ری و ئاینی و رۆشنبیری فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌رهه‌م هێناوه‌. محه‌مه‌د سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی میرها به‌ (هه‌ولێر) ـی راگه‌یاند، فیلمه‌ دیكۆمێنتارییه‌كه‌یان به‌ناوی (دیكۆمێنت) ـه‌ و 25 كه‌سایه‌تی به‌شداری كردووه‌ و ده‌ڵێت "ئامانجمان له‌م فیلمه‌ به‌ئیتمابوونی گه‌نجانی كورده‌ به‌ كوردستان و خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان". هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی میرها گوتیشی "فیلمه‌كه‌ له‌ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی به‌یار ئیسماعیل و فۆتۆگرافه‌ر ئارپاك بۆتانی و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م هۆگر محه‌مه‌د مونتاژ كراوه‌ و خۆشم وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م كارم تێدا كردووه‌، كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌رجه‌م شاشه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و ناوه‌ند و سه‌نته‌ره‌ رۆشنبیرییه‌كان نمایش ده‌كری".