فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی (شه‌هاب و ڤینۆس) ده‌كات، كه‌ رۆڵی شه‌هابه‌ ده‌بینی.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن عه‌لی ده‌رهێنه‌ری فیلمی داستانی (شه‌هابه‌ و ڤینۆس) به‌ سڤیلی راگه‌یاند، له‌ناو قه‌لای هه‌ولێر ده‌ستیان كردووه‌ به‌ وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه‌ی و ده‌ڵی "دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ و گه‌لاێژ بۆكانی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌م ده‌بینن، كه‌ داستانێكی كوردییه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار پیرباڵ به‌شداری له‌ فیلمی سینه‌مایی بكات و ببێته‌ ئه‌كته‌ر". هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر راشیگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ماكانی كوردستان نمایش ده‌كری.