به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كچه‌ گۆرانیبێژ ده‌شنی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ گۆرانیگوتن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ده‌شنی له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌ ئیستگرام ئاشكرایكردووه‌ كه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی ئه‌و له‌كاری هونه‌ری په‌یوه‌ندی به‌ ناجێگیری باری ته‌ندروستییه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌ڵێت "خۆشه‌ویستانم پێتان راده‌گه‌یه‌نم ماوه‌یه‌ك كه‌ لێتان دوورم په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی منه‌وه‌ هه‌یه‌، ماوه‌یه‌ك له‌ كاری هونه‌ری دوورده‌كه‌ومه‌وه‌ تاوه‌كو ته‌ندروستیم به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت".

به‌ڵام ده‌شنی ئاماژه‌ی به‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ و ته‌نیا نوسیوویه‌تی "پێویستم به‌ چاره‌سه‌ری سروشتی هه‌یه‌".

به‌ڵام تائێستا دیار نییه‌ دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌یه‌ یاخود له‌لایه‌ن كۆمپانیای bmb گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و كاری بۆ ناكه‌ن.