لانه‌ وازی هێنا ... زانا دزه‌یی

گۆرانیبێژ لانه‌ زه‌نگه‌نه‌ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ له‌ رووداو تیڤی، به‌ڵام ئاماده‌ نییه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

دوای دوو مانگ كاكردن له‌ رووداو تیڤی وه‌كو یه‌كێك له‌ پێشكه‌شكارانی پرۆگرامی (the cv)، گۆرانیبێژ لانه‌ زه‌گه‌نه‌ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ رووداو به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "لانه‌ داوای كرد به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌كرد كه‌ ته‌نیا خۆی پێشكه‌شكار بێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی لانه‌ بۆ ئێستا په‌سند نه‌كرا، ده‌كرا بۆ ئاینده‌ كارێكی باش بوایه‌، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕێی نه‌كرد".

 (سڤیل) په‌یوه‌ندی كرد به‌ لانه‌ زه‌نگه‌نه‌، به‌ڵام گوتی "حه‌زناكه‌م له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م و هیچ شتێكیش بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

 

 

ئیراهیم حه‌كیم چۆن نه‌خۆش كه‌وت؟ ... زانا دزه‌یی

هونه‌رمه‌ند ئیراهیم حه‌كیم باری ته‌ندورستی تێكچوو و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند كاروخ ئیبراهیم حه‌كیم به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئێستا باوكم له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری، به‌ جۆرێك له‌هۆشی خۆیدا نییه‌". سه‌باره‌ت به‌ جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی گوتی "سی ساڵ پێش ئێستا دكتۆر به‌ باوكمی گوت نه‌خۆشی قۆلۆنت هه‌یه‌، سی ساڵ حه‌ب و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خوات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی قۆلۆنی نییه‌ و ئه‌م حه‌ب و ده‌رمانانه‌ كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ته‌ندرستی دروست كردووه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریخۆڵه‌ و پرۆستاردی هه‌بووه‌".

 

رێنوار گۆرانییه‌كه‌ی محه‌مه‌د ئه‌ربیللی برده‌ جۆرجیا ... زانا دزه‌یی

گۆرانیبێژی لاو رێنوار مه‌رجان گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیللی ده‌ڵێته‌وه‌، كه‌ له‌وڵاتی جۆرجیا كلیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدا.

رێنوار مه‌رجان به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند (تۆ كێنده‌ری) یه‌كه‌م گۆرانی خۆیه‌تی و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی ئاواز و تێكسته‌كه‌ی بۆ دانراوه‌ و گوتی "ئه‌م گۆرانییه‌ هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ و له‌ وڵاتی جۆرجیا له‌لایه‌ن كۆسار عه‌زیز وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ به‌رهه‌مهێنانی مه‌رجان پرۆداكشنه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن محه‌مه‌د یاسین كاری دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كراوه‌".