دوای نمایشكردنی شانۆگه‌ری (مه‌م و زین) له‌ پاركی شانه‌ده‌ر له‌ شاری هه‌ولێر، هونه‌رمه‌ند شه‌مۆ رایگه‌یاند، پێی عه‌جایب بوو كاتێك پێیان گوتووه‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌ناو پاركی شانه‌ده‌ر نمایش ده‌كری.

ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌یام ئه‌كره‌م، كه‌ به‌ (شه‌مۆ) ناسراوه‌ و له‌ شانۆگه‌ری (مه‌م و زین) به‌شداری كرد كه‌ شه‌وی 12/5/2014 له‌نێو پاركی شانه‌ده‌ر نمایشكرا، شه‌مۆ پێی وایه‌ هه‌ڵه‌ بوو كاتێك ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ له‌ نێو پاركدا نمایشكرا.

شه‌مۆ له‌ لێدوانێكیدا به‌ (سڤیل) ـی گوت "ئه‌گه‌ر شانۆگه‌ری (مه‌م و زین) له‌ناو هۆڵدا نمایش بكرایه‌ سه‌ركه‌وتنی زۆر زیاتر ده‌بوو، به‌ڵام كاتێك پێم گوترا له‌ پاركی شانه‌ده‌ر نمایشكرا به‌لامه‌وه‌ زۆر عه‌نتیكه‌ و عه‌جایب بوو، شانۆ له‌نێو هاتووهاواری بینه‌ر، ئینته‌ری خراپ، ده‌نگی خراپ چۆن نمایشێكی باش ده‌كری؟".