هونه‌رمه‌ند ئوسامه‌ جه‌میل، كه‌ به‌هۆی بوونی به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان عێراقدا چوار ساڵ له‌كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه‌ به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ده‌ست به‌ كاری هونه‌ری ده‌كاته‌وه‌.

ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر ئوسامه‌ جه‌میل له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند "هێشتا مانگێك له‌كاری په‌رله‌مانتاری ته‌واو بم، ئینجا به‌ یه‌كجاری ده‌گه‌رێمه‌وه‌ كوردستان و ده‌ست به‌كاری هونه‌ری ده‌كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكم ئاماده‌ نییه‌ و باوه‌ڕیش ناكه‌م بۆ مانگی ره‌مه‌زان هیچ شتێك ئاماده‌ بكه‌م".

جێی ئاماژه‌یه‌ ئوسامه‌ جه‌میل هونه‌رمه‌ندێكی ناسراو و پڕجه‌ماوه‌ری كوردستانه‌، به‌هۆیه‌شه‌وه‌ توانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی پێشووی عێراقدا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبێنی و بچێته‌ په‌رله‌مانی عێراق.