خانمه‌ پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی وه‌رزی nrt2 نیان مه‌حموود رایده‌گه‌ینێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی له‌كاروباری ناوماڵ و ژیانی رۆژانه‌شیدا ئه‌و كه‌سێكی جدییه‌.

نیان مه‌حموود، كه‌ به‌ پێشكه‌شكاره‌ جدیه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئارتی ده‌ناسۆێته‌وه‌ و هه‌فتانه‌ پرۆگرامی وه‌رزی nrt2 پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌و به‌ (سڤیل) ـی راگه‌یاند "له‌ كاروباروی ناوماڵی خۆشم هه‌روا جدیم، به‌ڵام هێشتا به‌ زمانی ئاسایی و شێوازه‌ خۆمانه‌یه‌كه‌ به‌رنامه‌كانی ژیانم و به‌رنامه‌ی وه‌رزی nrt2ش ده‌به‌م به‌ڕێوه‌، هه‌میشه‌ ساده‌یه‌كی ته‌واوم هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س و ده‌وروبه‌ر، سروشتی خۆم ئه‌وه‌یه‌".

له‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانیدا نیان مه‌حموود داوه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد، به‌ڵام ئه‌و میواندارییه‌كه‌ی نیانی ره‌تكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ ئایا نیان داوه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك په‌رله‌مانیش ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت "نه‌خێر، ده‌بێت ئه‌وان ئیتر به‌دوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا بچن كه‌ به‌ پوختی ده‌چێته‌ به‌ر دید و گوێیان، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌ له‌ قۆناغێكدایه‌ دڵسۆزی ده‌وێت، كرداری باش و جدی پێویسته‌، خه‌ڵك تاقه‌تی چووه‌ له‌ قسه‌ی زڵ، ته‌وه‌ر و باسی به‌رنامه‌كه‌ ده‌خوازێت كی ده‌بێته‌ میوان و كێ هه‌ست به‌ به‌رپرسیاری ده‌كات".