هونه‌رمه‌ند شه‌هریبان كوردی گله‌یی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵه‌كانی كوردستان ده‌كات به‌ تایبه‌ت ئه‌م فیستیڤاڵاته‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چن و پێی وایه‌ "خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی دوژمن" ده‌كه‌ن.

هونه‌رمه‌ندی كوردستانی باكور شه‌هریبان كوردی كه‌ دانیشتووی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) رایگه‌یاند، ئه‌و دڵخۆشه‌ كاتێك ده‌بینی له‌ كوردستانی فیستیڤاڵی جیهانی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت "به‌شێكی زۆری ئه‌م فیستیڤاڵانه‌ خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی تورك و عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ پێشتر و ئێستاشدا ئه‌وان هه‌ر دوژمنی كورد بووینه‌، پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن بزانن چ جۆره‌ هونه‌رمه‌ندێك هه‌ڵده‌بژێرن و بانگهێشتی كوردستانیان ده‌كه‌ن و چه‌ند پاره‌یان ده‌ده‌نی".

شه‌هریبان كوردی گوتیشی "تاوه‌كو هونه‌رمه‌ندانی خۆمان خزمه‌ت نه‌كه‌ین و هونه‌ری كوردی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ نه‌به‌ین ئه‌م فیستیڤاڵانه‌ كارێكی ناپێویست و زیاده‌یه‌".