ه‌ ساڵانی رابردوودا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی (GUE / NGL) له‌ ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كه‌ له‌ پارته‌ چه‌په‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پێك هاتوونه‌، كاری پڕ به‌هایان بۆ ناساندنی دۆزی جینۆسایدی كورد له‌ناو خۆی وڵاته‌كانیان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌نجامداوه‌، ساڵانه‌ش له‌ ناو ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا چه‌ندین چالاكیان بۆ دۆزی ئاشتی و ناساندنی پرسی كورد و پرسی جینۆساید چه‌ندین كۆنفرانسیان ئه‌نجامداوه‌، هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌و وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ كۆششه‌كانی ئه‌وان له‌ پێناو ئێمه‌، پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نگ به‌ كاندیدی ئه‌و پارتانه‌ بدات كه‌ به‌شێكن له‌م فراكسیۆنه‌، چه‌نده‌ ئه‌م فراكسیۆنه‌ به‌هێز بێت له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌نده‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ناساندنی دۆزی جینۆسایدی گه‌له‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ بێ سڵه‌مینه‌وه‌ پێویسته‌ چالاكانه‌ به‌شداری له‌ ده‌نگدانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بكه‌ین و ده‌نگ به‌ پارته‌كانی لیستی (GUE / NGL) بده‌ن له‌ وڵاته‌كانتان.

له‌ وڵاتی هۆڵه‌نداش ده‌نگ بده‌ن به‌ یونس گۆران كاندیدی ژماره‌ 22 ی پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی، كه‌ كاری پڕ به‌های له‌ رابردوودا بۆ گه‌له‌كه‌ی له‌ هه‌موو به‌شه‌كان له‌ بواری پرسی جینۆساید و ناساندنی كێشه‌و دۆزه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌.

كوردستان بێ جینۆساید

Kurdistan without genocide

Kw_genocide@yahoo.  com

22-5-2014

https://www.  facebook.  com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl

كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه‌ له‌ كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له‌ كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوه‌كانی ئاشتی جیهانی و جینۆساید جیهان و هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی ئایكانه‌.