بۆ / رای گشتی

ئه‌مڕو رێكه‌تی 3/ئازار 2014 له‌دادگای لێكوڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر مافپه‌روه‌ر چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ (شوان صابر مسته‌فا ) ده‌ست به‌سه‌ركرا، به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی، له‌سه‌رداوایی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی کوردستان، به‌ پێی مادده‌کانی 229 و 433 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ 111ی ساڵی 1969، ئه‌مه‌ش به‌ پێی به‌شی دووه‌م و به‌شی چواره‌می که‌ تایبه‌تن به‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی که‌ راسپێردراون به‌ خزمه‌تی گشتی، هاوکات ناوزڕاندن و ئاشکراکردنی نهێنی.

بۆیه‌ ئێمه‌ له‌كاتێكدا بڕیاری دادوه‌ر به‌ سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانیین ورێكاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌مڕۆ گیرایه‌ به‌ر نایاسایین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه‌

1-  سكاڵاكار هیچ به‌ڵكه‌یه‌كی یاسایی بنبڕی پێشكه‌ش به‌دادگای لێكوڵینه‌وه‌ نه‌كردوه‌ له‌كاتی ده‌رچونی فه‌رمانی دستگیركردنه‌كه‌ی.

2-  به‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و (استقدام)ئاماده‌كردنی بۆده‌ربكات ئه‌گه‌ر ئاماده‌ نه‌بوو له‌پێش دادگا و لاری كرد له‌ئاماده‌بوونی ئینجا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆده‌ربكات له‌م جۆره‌ كه‌یسانه‌.

3-  هه‌ردوو مادده‌ی بابه‌تی سكاڵا شیاوی به‌ڵین نامه‌و ده‌سته‌به‌ریین. (تعاهد. كفاله‌)كه‌ ده‌كرا به‌ كفاله‌ ئازاد بكرێت هه‌ر وه‌ك له‌بڕیاری جێگری داواكاری گشتی دا هاتوه. ‌

4-  رێگه‌ به‌پارێزه‌ره‌كانی نه‌دراوه‌ په‌ڕاوی لێكوڵینه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌یان بخوێنننه‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كانه‌.

5-  دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌ رێگه‌ی نه‌دا سه‌رجه‌م پارێزه‌ران (شوان صابر مسته‌فا ) ئاماده‌بن له‌كاتی لێكوڵینه‌وه‌ و دادگاییكردنه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك پارێزه‌ر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكاره‌ یاساییه‌كان.

6-  یه‌كه‌م جاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ یاسا سه‌روه‌ر نییه تیایدا، دادگا (لایه‌ن و دادوه‌ره )و (سكاڵاكار و دادوه‌ریشه‌)، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌ریه‌.

 بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك رێكخروه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چالاكوانان و میدیاكاران داواكارین كه‌:

1-  ده‌ست به‌جێ مافپه‌روه‌ر چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ (شوان صابر مسته‌فا ) ئازاد بكرێت.

2-  به‌رێوه‌چونی رێكاره‌یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر ناوبراو له‌دادگای ناوبرا به‌نایاسایی به‌رێوه‌چوو، بۆیه داوا له‌ لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ ئه‌م پێشێلكاریه‌ نایاساییانه‌‌ رابگێرێت رێز له‌سه‌روه‌ری یاسا بگیرێت.

3-  ئه‌م شێوازه‌ دادگایی كردنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ جێگای بێ متمانه‌یی هاوڵاتیان و ناڕه‌زایی زۆرترین ناوه‌نده‌ نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی هه‌رێم له‌كه‌ دار ده‌كات و ده‌یخاته‌ به‌رده‌م پرسیارگه‌لێكی زۆره‌وه‌ تایبه‌ت به‌پێشلێكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و سیسته‌مێكی دادوه‌ری ته‌ندروست.

4-  داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادی خوازان و رێكخروه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نیانه‌ی جۆراو جۆر بگرنه‌به‌ر بۆ پرۆتستۆكردنی بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه.

5-  داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین به‌و پێییه‌ی ناوبراو( لێكوڵه‌ره‌وه‌وه‌ی دادییه‌)، هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ ئازادكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ نایاساییه‌ی.
گروپی پشتوانی له دۆسیه‌ی‌ (شوان صابر)

1-  رێكخراوی خۆبه‌خشی كوردستان

2-  رێكخراوی فریاگوزاری میللی (PAO)

3-  هاوبه‌ندی راهێنه‌رانی مافی مرۆڤ.

4-  سه‌نته‌ری كات بۆ هۆشیاری و راهێنانی لاوان

5-  سه‌نته‌ری په‌روه‌پێدانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ (DHRD

6-  په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌وڵبژاردن KIE

7-  رێكخراوی راوێژكاری یاسایی

8-  رێكخراوی مرۆڤ بۆداكۆكی له‌مرۆڤ

9-  رێكخراوی داهێنان بۆ هه‌موان

10-     رێكخروای هاوێنه‌ی هۆنه‌ری

11-     تۆڕی دادگایه‌كانی كوردستانی ئه‌ندام له‌داگای تاوانی نێوده‌ڵه‌تی.

12-     رێكخراوی لێكوڵینه‌وه و زانیاریه‌كانی جینده‌ر

13-     رێكخراوی ده‌وه‌ن بۆ ژینگه‌ پارێزی

14-     ناوه‌ندی هزری یاسایی

15-     نیاز عبدالله‌        چالاكوانی مافی مرۆڤ

16-     هێمن فرید         چالاكوانی مه‌ده‌نی یاساناس

17-     بختیار محمد       چالاكوانی مه‌ده‌نی

18-     ره‌مزیه‌ زانا        چالاكوانی مه‌ده‌نی

19-     هۆگر چه‌تۆ        چالاكوانی مه‌ده‌نی و یاسا ناس

20-     ئومید عبدالسلام پاڵانی  چالاكوانی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ر

21-     فارس حسێن        چالاكوانی مه‌ده‌نی

22-     علیی محمود        چالاكوانی مه‌ده‌نی

23-     ده‌ستی صدیق        چالاكوانی مه‌ده‌نی جێگری راوێژكاری یاسایی

24-     كریم صوقی         پارێزه‌ر

25-     سه‌رده‌شت عبدالرحمن   چالاكوانی مه‌ده‌نی پارێزه‌ر

26-     ئاوات محمد         چالاكوانی مه‌ده‌نی

27-     دلێر علی          مامۆستای زانكۆ

28-     كامه‌ران كریم       چالاكوانی مه‌ده‌نی

29-     ئارم جمال         چالاكوانی مه‌ده‌نی

30-     كاروخ ئیبراهیم       شانۆكار

31-     كارزان عزیز       چالاكوانی مه‌ده‌نی

32-     سمیر قادر         چالاكوانی مه‌ده‌نیش