بەبۆنەی یادی 116 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی و لە دایك بوونی یەكەم رۆژنامەی كوردزوبان لەتاراوگەو دوور لەزێدی باپیران، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم رۆژنامەنووسانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان و رۆژنامەنووسانی سنووری لقەكە دەكات و هەردەم داكۆكیكارو سەنگەر دەبێت بۆ میدیاكاران بە هەموو رەنگ و رواڵەتە جیاوازەكانەوە..

ئەوەی دەمانەوێت لەیادی ئەمساڵدا بیڵێین ئەوەیە كە دەرەنجامی ئەو قەیرانە ئابورییەی سەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، سەندیكای رۆژنامەنوسانیش دووچاری هەمان قەیران بووە..بە داخێكی زۆرەوە ناتوانین ئەمساڵ وەك ساڵانی رابردوو یادێكی شایستەو لە ئاست بۆنەكەدا بكەینەوە، بەڵام دەتوانین لەو رۆژەدا خەڵاتێكی رەمزی وەك رێزلێنانی لقی سلێمانی بگەیەنینە رۆژنامەنووسە شەهیدەكانی لقەكەو بنەماڵەی رۆژنامەنووسە كۆچكردووەكان..

رێزلێنانی تایبەتمان بۆ ئەو ئەندامانەی كە تەمەنێكی درێژیان لە بواری رۆژنامەگەریدا بەرێكرد دەبێت..

ئێمە هەردەم بەرگریكارو ئەو قەڵغانەین كە خۆمان داوەتە بەر هێرش و لێدانەكانی ئێوەی رۆژنامەنووس، داوای لێبووردن لەئێوەی بەڕێزیش دەكەین كە ئەمساڵ نەمانتوانی بەو شێوازەی كە بەرنامەمان بۆ دانابوو یادی رۆژنامەگەری كوردی بكەینەوە ..هەر بۆیە لە سەروبەندی ساڵیادی 116 هەمین ساڵەی رۆژنامەگەری كوردیدا سەردانی سەرجەم كەناڵەكانی سنووری لقەكەمان دەكەین و لە نزیكەوە گوێ لەگلەیی گازەندەو داواكارییەكانیان دەگرین..

رۆژی 22/4/2014 كە 116 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردیدا تێپەڕ دەبێت، لەناو بارەگای لق لە گەڕەكی بەختیاری لە سەعات 10ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارە پێشوازی لە میوانانی بەرێز دەكەین..

جارێكی تر پیرۆزتان بێت بەرەو میدیایەكی كوردی چالاكترو بوێرتر..

لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان

21/4/2014

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika