{imageshow sl=30 sc=1 w=777 /}

ماوەی چەندساڵێکە لیژنەی ئامادەکاری لەئۆتاوا یادی هەڵەبجە دەکاتەوە. ئەمساڵیش لەڕۆژی ٩/٣/٢٠١٤، بەئامادەبوونی خەڵکانێکی دڵسۆز لەڕەوەندی کوردی وفارسی زمان. بەوتاوانەی بەرامبەر خەڵکی هەڵەبجە کرا لەکوردستانی عراق، لیژنەیەک کەپێشتر بەکۆمەکی هونەرمەدانی دڵسۆز وشاعیر وقسەکەر بۆ ئەویادە ئامادەکاریان کردبوو بەڕێوە چوو.

هۆڵەکە بەتابلۆکانی هونەرمەندی شێوەکار( مەحمود سیامەنسوری)، وکۆمەڵێک شیعار کەبۆ داکۆکی کردن بوو لەقوربانیان وخەڵکی هەڵەبجە ودۆسیەی ئەوتاوانە دژی مرۆڤایەتیەی کەلەبەرامبەر خەڵکی هەڵەبجە کرابوو، ڕازابۆوە.

بەڕێوەبەری یادەکە( ئاسۆ فەرەج) کەلەنێوانی قسەکەراندا بەزمانەکانی کوردی ئینگلیزی شیکاری ئایەتەکانی سورەتی ئەنفالی دەکرد، هەروەها زانیاری وداتای سەبارەت بەهەردوو تاوانی هەڵەبجە وئەنفال شرۆڤە دەکرد.

سەرەتا دەقیقەیەک وەستان بەبێدەنگی بۆڕێزگرتن لەقوربانیانی گیانبەختکردووی ئەوتاوانە نامرۆڤانەیە، ڕاگەیاندرا. لەگەڵ ئەوبێدەنگیەی ئامادەبوان، هۆنراوەکەی چۆمان هەردی کەبۆئەوبێدەگیە ئامادەکراوە بەناوی چەپڵەڕێزان، لێدرا.

پاشان (موحسن ئەسکەندەری) باسێکی لەسەر ڕۆڵی( سەرمایەداری وکۆمەڵایەتی و مەزهەب بەسەر ژن ومنداڵ، لەتاوانی هەڵەبجە) پێشکەش کرد. ئنجا(حسنی شافعی) بەدەنگە بەسۆزوناوازەکەی، هۆنراوەیەکی تایبەتی شاعیر ( ڕەحیمی لوقمانی) خوێندەوە کەتایبەت بۆهەڵەبجە نووسرابوو. هەروەها( شانۆ جلال) هۆنراوەیەکی خوێندەوە لەسەر هەڵەبجە.

دوایی هونەرمەند (مەحمود سیامەنسوری) باسی(Origami) کرد، کەلە کەلتوری ژاپۆنیدا وەکو سونبولی هێنانەدی ئاواتەکان دادەنرێت ئەگەر ١٠٠٠ دانەی لێدروستبکەیت. هەروەها کوڕەکەی مەحمود سیامەنسوری( لاوەند) بەزمانی ئینگلیزی داستانی بوون بەسونبولی ئاشتی ئەو مەلەی بۆئامادەبوان خوێندەوە.

نۆرەهاتە سەر( ڕەحمانی نەژاد) بۆباسکردنی یادەوەریەکانی خۆی لەهەڵەبجە، وگیانلەدەستدانی پۆلێک لەپێشمەرگەی کۆمەڵە لەگوردانی شوان. پاشان( جەلیلە خونچەیی) هۆنراوەیەک وباسێکی لەسەر تاوانی هەڵەبجە بەزمانی فارسی خوێندەوە.

لەبەشی پەیامی ڕێکخراو وکەسایەتی وحیزبە سیاسیەکان. پەیامی (ڕێکخراوی کەنەدای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) لەلایەن( مریم عبدالرحمن) وە خوێندرایەوە.

دوایین قسەکەری یادی هەڵەبجە لەئۆتاوا لەلایەن( ئاراس ڕەشید) وە پێشکەش کرا لەگەڵ خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی شاعیر( قوبادی جەلی زادە) بەناوی( حاجیەکان بێرەدا تێپەڕدەبن) کەبەشێک بوو لەقەسیدەی ئەنفال.

بەناوی لیژنەی ئامادەکاریەوە، ئاراس ڕەشید سوپاسی ئامادەبوان وئەوبەڕێزانەی کەبەشداربوون لەبەسەرکەوتن گەیاندنی ئەو کۆڕە، کرد. چەپکە گوڵی نێرگز پێشکەش بە هونەرمەند مەحمود سیامەنسوری کرا، هەروەها چەپکە گوڵی تولیب پێشکەش بە جەلیلە خونچەیی کرا.

شایانی باسە کەئاماژەی پێبکەین، کەکۆمەڵێک کەسی تر، وەک( تارا ئالانی وجلال قادر وئامانج ڕەحمان وقەرەنی ئیلخانی زادە) کۆمەکی بەرچاویان هەبوو لەبەسەرکەوتن گەیاندنی یادەوەریەکە.

لیژنەی ئامادەکاری یادی هەڵەبجە لەئۆتاوا

 

١٠/٣/٢٠١٤