سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان بەهاوکاری VS  و کۆمۆنی یاڤلە، لە هۆلی میوسیک هیوسێت، هەستا بە سازدانی مەراسیم و ئاهەنگێک بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە. سەرەتای مەراسیمەکە بە بەخێرهاتن و پیرۆزکردنی ٨ی مارس لەئامادەبوان لەلایەن شێرزاد فاتح وهەروەها دابەش کردنی گوڵ لە لایەن ئەندامانی سەنتەرەوە (سەمیرە خواڕەحم، شەفا مەریوش و هەدیر موئید) بەسەر ژناندا و شیرینی بەسەر منداڵان و هەموو ئامادە بواندا دەستی پێکرد.

هەرخێزانە و نانی خۆی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو بەشێوەی بوفێ  بێکەوە نانی ئێوارە خورا، ئەمجا ووتەی مەراسیم بە زمانی سویدی لەلایەن شێرزاد فاتح پێشکەش کرا، کە تیایدا ئاماژەی بە باری سەختی هەلومەرجی ژیانی ژنان و توندوتیژی لە دژی ژنان کرد بەگشتی، کوشتنی ژنان لە کوردستان، سەنگسار و قصاصی ژنان لە ئێران و ئەفگانستان، خەتەنەی ژنان لە ووڵاتانی ئەفریقا بە گشتی و بەتایبەتیش لە مصرو سودان و ئەسیوپیاو ئەریتریا و لە کوردستانی عێراق تا ڕادەی ٧٣ % ژنان، لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەی ڕادەی توندوتیژی لە دژی ژنان لە ووڵاتانی ئەوروپا. ئەمەو جیاوازی زۆری حەقدەستی ژنانی کرێکار لەگەڵ پیاواندا بۆ هەریەک سەعات کارکردن، بە جۆرێک کە لە ووڵاتی سوید ١٥،٨% و لە ووڵاتانی تری ئەوروپا بە ڕێژەی ١٦،٢% کرێکارانی ژن کرێکانیان لە پیاون کەمترە، بەمپێیەش لە ساڵێکدا دەکاتە ئەوەی کە ژنان نزیکەی ٦٠ ڕۆژ بێبەرامبەر کار دەکەن.

مێژووچەی ٨ی مارس بە زمانەکانی کوردی وعەرەبی لە لایەن هەریەک لە نەرمین حەمەد و شەفا مەریوش پێشکەشکران، هەروەها کورتەباسێک و پیرۆزبایی ٨ی مارس لە لایەن پەروین میرازیی بە زمانی فارسی پێشکەش کرا.

پاشان بە هاوکاری تیپی مۆسیقای میزۆپۆتامیا بەشی گۆرانی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی و هەڵپەڕکێ دەستی پێکرد تا نزیکەی کاتژمێر ١١ی شەوی خایاند، ئەم مەراسیم و ئاهەنگە مایەی خۆشحاڵی تەواوی ئامادەبوون بوو، وە دەستخۆشی زۆرمان لێکرا بۆ سازدانی. شایانی باسە لەسەر باگ‌ێشتێک کە بۆ ڕۆژنامەی یافلەداگبلادمان ناردبوو، لەوێ ئامادەبوون و ڕاپۆتێکیان لەم بارەوە لە وێبسایت وڕۆژنامەکەیاندا بڵاو کردەوە.