به‌هۆی ته‌نگشه‌ی نه‌بوونی موچه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا موچه‌ی پله‌ باڵاكان به‌شێوه‌ی كاتی بۆ نیوه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ تا بارودۆخی ئابووری ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی پله‌ باڵاكان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ وه‌ریده‌گرن دادپه‌روه‌رانه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م بڕیاره‌ كاتییه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی پله‌ باڵاكان ببێته‌ بڕیاری هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی نا دادپه‌روه‌ری له‌ موچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌مببێته‌وه‌.

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان

هه‌ولێر 8-3-2014