رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 30/10/2014 كاتژمێر 10:00 به‌یانی (موزه‌ی هونه‌ر – هه‌ولێر) یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ناساندن و راگه‌یاندنی له‌ژێر چاودێری پارێزگه‌ی هه‌ولێر له‌هۆتێل چوارچرا به‌ئه‌نجام گه‌یاند. سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ وه‌ستانی خوله‌كێك بۆ گیانی شه‌هیدان و دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان و ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو كاركردن و ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌لایه‌ن (هاوكار رسكن) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی موزه‌ و به‌ئاماده‌بوون و وتاری (تاهیر عبدالله) جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور) به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و (نادر روستی) نوێنه‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار و (لالۆ ره‌نجده‌ر) نوێنه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی شار و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان و چه‌ندین ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن و دواتر رونكردنه‌وه‌ و زانیاری له‌مه‌ر چۆنییه‌تی موزه‌كه‌ له‌لایه‌ن (حه‌مید ره‌زا) تا 12:10 نیوه‌رۆ به‌شی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

له‌دوای نیوه‌رۆ له‌كاتژمێر 2:00 به‌به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و فێرخوازانی هونه‌ر و نووسه‌ران ده‌سته‌ی (موزه‌ی هونه‌ر – هه‌ولێر) سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (دارا محمد علی) لایه‌نی مێژووی شوێنی ناوبراوی خسته‌ روو و دواتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ تاوتوی چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردن و دامه‌زراندن و خێراكردنی كاره‌كانی موزه‌ كرا. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن (دانا محمد، حمید ره‌زا، عه‌لی موئه‌یه‌د) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی موزه‌ دید و بۆچوونی هونه‌رمه‌ندان و ئاماده‌بووان به‌هه‌ند وه‌رگیرا و دواتر له‌لایه‌ن (هاوكار رسكن) ئه‌نجامی كۆتایی كۆنفرانسی راگه‌یاندرا و تیایدا سوپاس و دووباره‌ به‌خێرهاتنی گشت هونه‌رمه‌ندان و ئاماده‌بووانی كرد و ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵی گرنگدا به‌تایبه‌ت له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی هاوبه‌شدا و دڵنیای به‌رده‌وام و بوون و جه‌ختكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی راگه‌یاند و داوای پاڵپشتی گشت هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵێنی كۆنفرانسی زانستی و فراوانیدا دوای ده‌ست به‌كاركردنی (موزه‌ی هونه‌ر – هه‌ولێر) . له‌كۆتایشدا ئاماده‌بووان دوای پیرۆزكردنی ئه‌م موزه‌ له‌گشت هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی ئه‌وا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌م موزه‌یه‌ له‌داهاتوودا راگه‌یاند و به‌م جۆره‌ش له‌كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ كۆنفرانسه‌كه‌ به‌كۆتاهات.

راگه‌یاندنی (موزه‌ی هونه‌ر – هه‌ولێر)

 

كۆنفرانسی ناساندن و راگه‌یاندن (موزه‌ی هونه‌ر - هه‌ولێر) 2014

رۆژی پێنجشه‌م 30/10/2014 (10:00 به‌یانی بۆ 12:30 نیوه‌رۆ)

ده‌ستپێكی كۆنفرانس

نارین رۆسته‌م باجه‌لان

10:00 تا 10:05

ووته‌ی به‌خێرهاتن و ناساندن و راگه‌یاندن وماوه‌ی كاركردنی موزه‌

هاوكار رسكن

10:05 تا 10:20

ووته‌ی پارێزگای هه‌ولێر

تاهیر عبدالله‌

10:20 تا 10:30

ووته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

فه‌رهه‌نگ غه‌فوور

10:30 تا 10:40

ووته‌ی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار

نادر روستی

10:40 تا 10:50

ووته‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان

لالۆ ره‌نجده‌ر

10:50 تا 11:00

كۆفی برێك

----------------------

11:00 تا 11:30

پرۆگرام و ئامانج و كاركردنی موزه‌ بۆ داهاتوو

حه‌مید ره‌زا

11:30 تا 12:10

نان خواردنی نیوه‌رۆ

-----------------------

12:30 تا 14:00

 رۆژی پێنجشه‌م 30/10/2014 (14:00 دوای نیوه‌رۆ بۆ 16:20 عه‌سر)

ده‌ست پێكردنی گفتووگۆی ته‌وه‌ره‌كان

 (ته‌وه‌ری یه‌كه‌م) پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و زیادكردنی رووبه‌ری بینا (موزه‌ی هونه‌ر – هه‌ولێر) و لایه‌نی مێژوویی

حمید ره‌زا

دارا محمد علی

دانا محمد

عه‌لی موئه‌یه‌د

 14:00 تا 14:30

 (ته‌وه‌ری دووه‌م) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌

حمید ره‌زا

دارا محمد علی

دانا محمد

عه‌لی موئه‌یه‌د

14:30 تا 15:00

 (ته‌وه‌ری سێیه‌م) لێكۆلینه‌وه‌ و دۆكیومێنت كردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندانی كوردستان

حمید ره‌زا

دارا محمد علی

دانا محمد

عه‌لی موئه‌یه‌د

15:00 تا 15:30

پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ و دید و په‌یامی هونه‌رمه‌ندان و به‌شداربووان

ئاماده‌بووان

15:30 تا 16:10

راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفرانس

هاوكار رسكن

16:10 تا 16:30

 

 

شوێنی موزه‌ی ناوبراو (به‌ندینخانه‌ی مه‌حه‌ته‌ی پێشوو)

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.