١ مێژوو

شاری کرماشان یەکێک لە شارە هەرە کۆنو مێژووییەکانی کوردە، کە دەوڵەمەندە بە کۆڵێک لە شوێنەواریی مێژوویی و هەروەها ڕوداوگەلێکی زۆریش لەو شارەدا ڕویانداوە کە شوێن پێیان لەسەر مێژووی کورد بە ئاشکرا دەبینرێ.

٢جوگرافی

شاری کرماشان دەتوانین بڵێین لە ناوەڕاستی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەڵکەوتووە، بەمەش لەهەموو لایەکی کوردستانەوە گەلی کورد دەتوانن بەئاسانی دەستییان پێی بگاو سەردانی بکەن، واتە لەشوێنێکدا هەڵنەکەوتووە کە لە باکور یا باشور بێتو بەمەش بۆ ئەوانەی کاریان دەکەوێتە پایتەخت دەبێت ڕێگایەکی دوور ببڕن.

هەروەها پڕ دانیشتوان ترین و گەورەترین شاری کوردییە لە ڕۆژەهەڵاتی کوردستاندا. دەوڵەمدەنە بە زۆر لە کانزاو نەوت و خاوەنی زەویەکی بەرفراوانی کشتوکاڵییە و هەروەها دەوڵەمەندە بەسەرچاوە ئاوییەکان و هاوسنوریشە لە گەڵ باشوری کوردستان.

٣زمان

کرماشان زۆربەی زاراوە کوردییەکانی لە باوەش گرتووە. هەریەک لە سۆرانی و هەورامی وگۆرانی یا (لەکیو کەلهوڕی و ئەڕا زوانی) کە ئەمش وادەکا کە سەرجاوەیەکی دەوڵەمەندی زمانی کوردی بێ و بەمەش سنورێک بۆ ناوچەگەری دادەنرێو گەلەکەمان هەست بە نا بەرابەری و سەپاندی زاراوەیەکی زمانی کوردی ناکا لە سەر حسابی زاراوەیەکی تر.

٤ ئایین

لە کرماشاندا هەڵگرانی ئاینی جیاواز دەژین. دەتوانین بڵێین کرماشان تەنها پارێزگایەکە کە زۆربەی ئاینە باوەکانی کوردستانی لە ئامێز گرتووە. لە پارێزگای کرماشاندا هەڵگرانی دینی یارسان(قەڵخانی یا کاکەی یا ئەهلی حەق ) دەژین هەروەها زەردەشتی و هەردوو مەزهەبەکەی ئاینی ئیسلام واتە کوردی شیعەو سونی لەو پارێزگایەدا شان بەشانی یەک سەدان ساڵە دەژین،  بۆیە لە ڕوی ئاینەوە کرماشان یەکێک لە دەوڵەمندترین شارەکانی کوردستانە. هەر ئەم فرە ئاینیو فرە زاراوەییە وای کردوە کە کۆمەڵگا لە وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگ بچێت و کەس هەست بە پەراویزخستن نەکا.

ئێمە وەک پارتی ناسێونالیستی کورد لە بەر ئەم هۆکارانەو دەیانو سەدان هۆی تر کرماشان بە شیاوترین شوێن دەزانین بۆ پایتەختیڕۆژهەلاتی کوردستان، وەداوالە ئەکادیمیەکانی بواری جوگرافیو میژووی دەکەین کە وردەکاری بابەتەکە بگرنە ئەستۆی خۆیان.

پارتی ناسێونالیستی کورد

٨/٤/٢٠١٤