لە راگەیاندنی پیشوتردا دەربارەی ئەم مەسەلەیە کە رۆژی3 تەموز 2014 بلاومان کردەوە، بۆ رای گشتیمان رونکردەوە کە که‌سانێک به‌ بەڵگەی رون و راشکاو وەک ئه‌نجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاوری ئازاد ئەحمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کومونیستی کریکاری عیراق و ئەندامی کومیتەی ناوەندی حزبی کومونیستی کریکاری کوردستان‌ ده‌ست نیشان کران و پاش لیکۆلینەوەی ورد لە بەلگەکان، فەرمانی دەستگیکردنیان لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوکەوە بۆدەرکرا.

هەرچەندە ئەو بەلگانەی لەبەردەستدان سەبارەت بە چۆنیەتی دارشتنی پیلانەکەیان بۆ کوشتنی هاوری ئازادو چۆنیەتی داستان داتاشین بۆ ناچارکردنی و راکێشانی بۆ کەرکوک، هەروەها چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانەو هۆکارەکانی و تەنانەت جیگای ئەنجامدانی تاوانەکەش، بەلگەی روون و راشکاوو حاشاهەلنەگرن، بەلام لەگەل ئەوەدا ئێمە لە راگەیەندنی پێشوترماندا وەکو هێشتنەوەی دەرفەت بۆ تۆمەتبارەکان کە بەرگری لە خۆیان بکەن و بێتاوانی خۆیان بسەلمینن، داوامان کرد بینەبەردەم دادگاو ئەگەر هەر بەلگەو ئیدعایەکیان لەسەر بێتاوانی خۆیان هەیە بیخەنەروو.

 کەچی تا ئێستا و بەدوای تیپەرینی ماوەیەکی زۆر بەسەر راگەیاندنی سکرتاریرتی مەکتەبی سیاسی هەردوو حزبی کۆمۆنستی کرێکاری عێراق و کوردستان، ئەو تومەتبارانە نەک ئامادە نەبوون بێنەبەردەم دادگای لێکۆلینەوەی کەرکوک بۆ سەلماندنی بێ تاوانی خۆیان، بەلکو ماوەی پێنچ مانگ زیاترە خۆیان و کەسوکاریان مال و حالیان بەجێهێشتوەو هەلهاتون و خۆیان شاردۆتەوە.لە جیاتی ئامادەبون لەبەردەم دادگا و بەرگری کردن لە خۆیان، ریگای هەلهاتن و پاشان پەنابردن بۆ رشوەدانیان هەلبژاردوە بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانە.ئەمەش جاریکی تر بەلگەیەکی بەهیزی ترە کە شایەتی لەسەر راستی تاوانکاریەکەیان دەدات.

سەرئەنجام ئیمە بەو ئەنجامە گەیشتین کە ناوو ووینەی دوو کەس لەو تاوانبارانە کە هەلهاتوون بۆ رای گشتی رابگەیەنین.هەردوو حزب لە هەولی بەردەوامدان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تاوانکارە هەلهاتوانەو لەم بارەیەوە هەموو ریگایەکی گونجاو دەگرینەبەر.هاوکات بانگەواز دەکەین بۆ هەموو ئەوانەی نەفرەت لەم تاوانە قیزەوین و تا سەر مۆخ وەحشیانەو دژی ئینسانیە دەکەن، کە ئەگەر هەر زانیانیاریەک لەسەر ئەو تاوانبارە هەلهاتوانە دەزانن، ئیمەو دەزگا بەرپرسەکانی لی ئاگادار بکەنەوەو هاوکاری بکەن بۆ دادگایی و بەسزاگەیاندنیان.تاوانی کوشتن و سوتاندنی درندانە لە پێناو چاوچنۆکی و بەرژەوەندی حەقیرانەدا دەبی ویژدانی هەمووان راچلەکینی و هاندەر بێت بۆ هاوکاری کردنی هەولەکان لە پێناو دەستگیرکردن و دادگایی کردنی بکوژانی خوێنخۆر.ئەوانە تاوانێکی درندانەو وەحشیانەی ئەوتۆیان ئەنجامداوە، کە بۆ هەرکەسێک تۆزقالیک هەستی ئینسانی تیابیت مایەی نەفەرت و راچلەکینی ویژدان و بەکارخستنی هەموو هەولیکە بۆ دەستگیرکردن و بە سزاگەیاندنیان.

هاوکات بانەگەوازی کەس و ئەندامانی بیتاوانی خیزان و بنەمالەکەیان دەکەین، کە چارەنوسی خۆیان لە چارەنوسی ئەو ئینسانکوژە نەفرەت لێکراو و داتەکینراوانە لە هەموو هەستیکی ئینسانی جیابکەنەوە، خۆیان نەخەنە خانەی ئەوانەوەو هاوکاریان نەکەن و بەم جۆرە نەبن بە شەریکی تاوانەکەیان و بە دەستی خۆیان چارەنوسی خۆیان دوچاری تاریکی نەکەن.ئەوان بە دلنیاییەوە دەتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن.ئیمە لەسەر بناغەی نزیکایەتی خیزانی و بنەمالەیی لەگەل ئەوتاوانکارانە هیچ تاوانیک نادەینەپال هیچ کەسێک، بەلام هەرکەس هاوکاریان بکات لە پلانی خۆشاردنەوەو دەربازبون لە حوکمی دادگا، بە دەستی خۆی ژیان و چارەنوسیکی تەلخ بۆ خۆی هەلدەبژیریت.

ناوی تاوانباران بە وینەکانیانەوە:

 

 ئاراس عزیز صابر سعید    محمد عزیز صابر سعید

  

 

سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کومونیستی کریکاریی عیراق

سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی حزبی کومونیستی کریکاریی کوردستان

٢٧/١٠/ ۲۰۱٤

 

--

Shukak Abdulstar
Skrtaryaty Maktaby Syasy
00964 770 76 79 334 - 7\24

00964 (0)53 320 89 31 -2 :00 pm -- 500 pm (Bagh.)

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.