سەبارەت بەو بەرنامە گاڵتەئامێزەی كە كەناڵی ئاسمانی (كوردسات)ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان شەوی 3/10/2014 لەسەر (داعش) پێشكەشی كرد، تێیدا بەبەهانەی گاڵتەكردن بەو گروپە خۆیدا لەهێرش كردنە سەر چەندین دروشمی ئیسلامی كەبەهیچ بەهانەیەك ڕێگەپێدراو نیە دروشم و ڕەمزی ئیسلامی كە ئایەتی قورئان و فەرموودەی لەسەر بێت ئیهانەو گەمەی پێ بكرێت، ئەم كارە لە كەناڵێكی فەرمی یەكێتی نیشتمانیەوە جێگەی نیگەرانیمانەو ئیدانەی دەكەین و چاوەڕوانی هەڵوێست و ڕونكردنەوەی ئەو لایەنەین، چونكە ئێمە هەڵوێستمان لەسەر داعش و فیكرو بۆچونیان و كردەوەكانیان ڕوون و ئاشكرابووەو ڕامانگەیاندووە بەهەر ناوو ناونیشان و ڕوخسارێكەوە كاری تاوانكاری ئەنجام بدرێت ئیدانەی دەكەین و ئەوانە تەعبیر لە ئیسلام و ئیسلامیەكان ناكەن، بۆیە ناكرێت لە پەنای گاڵتەكردن بەو گروپە هێرش بكرێتە سەر ئیسلام.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی

لەپەرلەمانی كوردستان

4/10/2014

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.