بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاراستنی کوردستان.بانگەوازێک لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە بۆ گشت ئەندامان و هاوبیران و دۆستانمان.

وەک ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بریاری ئامادەکردنی هێزێکی پێشمەرگەمان داوە، لە ژێر ناوی ( هێزی سەربەستی ) بە سەرۆکایەتی بەڕێزان وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕەهەند مەریوانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی کردنی پێشمەرگەکانی کوردستان لە سەنگەرەکانی پارێزەری، بە مەبەستی پاراستنی باشوری کوردستان لە تێروریستانی داعش و نەیارانی گەلەکەمان.بە خۆشییەوە بە دەیان کەس لە ئەندامان و هاوبیرانی پارتیمان لە باشوری کوردستان و دەرەوەی وڵات ئامادەییان پێشانداوە بۆ بەشداریکردنیان لەو هێزە تایبەتییە.
لە ڕێگەی ئەم بانگەوازەوە داوا لە گشت ئەندامان و هاوبیران و دۆستانمان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە ئەوانیش لەگەڵمان لە ( هێزی سەربەستی ) بەشداری بکەن.
هەروەک ئاگادارن کە ئەمرۆ کوردستان لە دۆخێکی تایبەتدایە و چەندین پلان بۆ تێکدانی دەسکەوتەکانی باشوری کوردستان لە ئارادایە.لەم کاتەدا پاراستنی کوردستان ئەرکی سەرشانی هەموومانە، و پێویستی بە پشتگیری گشت لایەن وتاکێکی کورد هەیە.
بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی خاک و نیشتیمانەکەمان، شانبەشانی زیاد لە ١٠٠ هەزار پێشمەرگەی هەر چوارپارچەی کوردستان لەسەنگەرەکانی پارێزگاری.بۆ خۆ ڕێکخستن لەگەڵ (هێزی سەربەستی ) تکایە بە شێوەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
تەلەفونی کوردستان
07503700016 + 07702213731
 تەلەفونی ئوروپا
+47 91768643
faicebok (
Parti Serbesti Kurdistanm ) Email : This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
7-8-2014
www.psk2006.org