پارتی ناسێونالیستی کورد پێشنیار دەکات کە دراوی کوردستان دولار بێتو ناوی دۆلاری کوردستان بێت.ئەمەش لەبەر چەند هۆیەک کە گرنگترینیان ئەوەیە کە گرنگترین و تاکە سەرچاوەی دابین کردنی دراوی قورس لە کوردستاندا نەوتە.هەمووشمان دەزانین کە نەوت بەدۆلار نرخەکەی لە بازاڕدادەخەمڵێنرێت کە ئەمەش وائەکات ئەو دراوەی کە دێتە کوردستانەوە پێویست بە ئاڵ و گۆڕ نەکات.هەروەهادولار ناوێکی ناسراوەو زۆر بە ئاسانی دەتوانێت لە بازاڕەکانی دەرەوە خۆی بسەپێنێتو ئیعتیبار پەیدا بکات، وەدەبێ ئەوەشمان بیر نەچێت کە دراوی عیراق خۆی لەسەر دۆلاری ئەمریکی هاوسەنگ کراوە بە شێوەیەک کە هەر ١٢٠٠٠٠دینار سەد دۆلاری ئەمریکی بێ واتە خۆی لە ڕاستیداو لە پشتی پەردەوە هەر دۆلاری ئەمریکیە کە ناوی دیناری عیراقییە.بۆیە بەهای دیناری عیراقی بەستراوە بە بەهای دۆلارەوە.ئەمەش تەنها دیناری عیراقی ناگرێتەوە بەڵکو زۆربەی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دراوەکەیان لەسەر دۆلاری ئەمریکی هاوسەنگ کراوە، واتا تەنها بە ناو دراوێکی جیاوازەدەنا لە ناوەڕۆکدا بەهاکەی گرێدراوە بەبەهای دۆلاری ئەمریکییەوە.زۆرن ئەو وڵاتانەی کە دراوەکەیان ناوی دۆلارە وەک دۆلاری ئەمریکی، دۆلاری ئوسترالی، دۆلاری کەنەدی،دۆلاری هۆنگ کۆنگ،دۆلاری نیوزلەند ،دۆلاری تایوان،دۆلاری تەیموری ڕۆژهەڵات و دۆلاری سەنگاپوورو.......ئەمە ڕێگایەکی زۆر ئاسانە بۆ خۆناساندن بە بازاڕەکانی دنیا تا ئەوەی کە دراوێکی تازا دروست بکەیت، کە ناوێکی نەناسراو بێت و زۆر دژوار دەبێ شوێنی خۆی لە بازاڕەکاندا بکاتەوە ، چونکە بە خەڵکو بازاڕیش نامۆ دەبێ.هەروەها ئەمڕۆ هەموو ئالوگۆڕێکی بازرگانی لە کوردستاندا بە دۆلاری ئەمریکی دەکرێتو ناوی دۆلارو شێوەیو بەهای لای کورد نامۆ نییە، بۆیە پارتی ناسێونالیستی کۆرد دۆلار بە باشترین ناو دەزانێ بۆ ناو نانی دراوی کوردستان.

پارتی ناسێونالیستی کورد

٢/٨/٢٠١٤