دوای هه‌وڵ و كۆششه‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، دواجار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌نوسراوی ژماره‌ (6864) كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (2/11/2014) ده‌رچوه‌ وه‌ڵامی نوسراوی ژماره‌ (17478) ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دایه‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچوانی به‌رنامه‌ی تواناسازی.

 له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ده‌كات، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی خوێندنیان ته‌واو كردوه‌ و له‌ هیچ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان دانه‌مه‌زراون، له‌ ماوه‌ی (10) ڕۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیه‌تی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێنانی پێداویستیه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ربچێت.

پێداویستیه‌كان:

  1. بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر، به‌كالۆریۆس)
  2. نوسراوی په‌سندكراوی بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر) و، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردوه‌، پێویسته‌ نوسراوی یه‌كسانكراوی هه‌مان بڕوانامه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
  3. ناسنامه‌ی باری شارستانی
  4. ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی
  5. * ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.