بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بێ پاساو هێرشیان كردە سەر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، دەستگیر دەكرێن و رێگە بە ئاژاوەگێڕی و گێرەشێوێنی نادرێت.

 

لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، جێی داخە ئەمڕۆ چەند كەسێك لە گردبوونەوەیەكدا بێ هیچ بیانوویەك هێرشیان كردووەتە سەر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر و بریندار بووە.

 

لیوا (عەبدولخالق) ڕوونیشی كردەوە، هێزەكانی ئاساییشی ناوخۆ هەرگیز رێگە بە گێرەشێوێنی و ئاژاوەگێڕی نادەن و هەر كەس و لایەنێك دەستدرێژی بكاتە سەر هاووڵاتیان، بە گوێرەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

 

دەشڵێت، "هەموو ئەوانەی ئەمڕۆ هێرشیان كردووەتە سەر رائید (كاروان عەبدولكەریم) وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، قۆڵبەست دەكرێن و وەك وەزارەتی ناوخۆ بە وردی لە هۆكار و پاساوەكانی پشت ئەو هێرشكردنەوە دەكۆڵینەوە".

 

ئومێد پشدەری

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.