له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژینگه‌ی شاری سلێمانی، رێگری ده‌كرێت له‌ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 29/9 له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی زانایانی ئاینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و ڤیترنه‌ری سلێمانی كۆبۆوه‌،

به‌و پێیه‌ی مامۆستایانی ئاینی ڕۆلێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان دا ئاوات محه‌مه‌د داوای له‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی كرد تاوه‌كو له‌ وتاری ڕۆژی هه‌ینی دا ڕێنمایی هاوڵاتیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی قوربانیكردن به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و ته‌ندروست له‌ كوشتارگه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت، و ئاماژه‌ش بۆئه‌وه‌كرا هاوڵاتیان ده‌توانن له‌ ماڵه‌كانی خۆیاندا قوربانی بكه‌ن.

 له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ رێگه‌ی چه‌ند تیمێكی گه‌رۆكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فیترنه‌ریه‌وه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا سه‌ردانی كوشتارگاكان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌سه‌ربرینی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بكرێت و پشكنینی پێش سه‌ربرین و دوای سه‌ربرین بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ش بكرێت كه‌له‌ كوشتارگاكان سه‌رده‌برێت.

له‌ كۆتایدا ئاوات محه‌مه‌د راگه‌یاند سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له‌ شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش سه‌رپێچی بكات رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.