سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (24-9-2014) له‌ سایتی (كوردیو) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ڕۆژێكی دیكه‌ی پشو كراوه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی، خوێنه‌رانی سایته‌كه‌و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی سه‌ر به‌ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی (كوردیو) هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نیه‌و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بڕیارێكی نه‌داوه‌ كه‌ ڕۆژێكی دیكه‌ له‌ هه‌فته‌دا بكاته‌ پشوو، به‌ڵكو ڕۆژه‌كانی پشوو له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌مان ڕۆژه‌كانی پشوون، كه‌ له‌ ده‌زگاو دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ردراوه‌.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.