له‌پێناو داكۆكی كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌ شاری سلێمانی رێگه‌ به‌زیادكردنی نرخی تاكسی نادرێت و هه‌ر شۆفێرێك نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئوتومبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووی سزایی یاسای ده‌كرێته‌وه‌،

قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر شۆفێرێكی تاكسی نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد بكات لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ئوتومبێله‌كه‌یدا ده‌گیرێت، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌فتانه‌ بڕی پێویستی به‌نزین به‌نرخی 500 دینار بۆ شۆفێرانی تاكسی دابین ده‌كرێت و هیچ هۆكارێك نیه‌ بۆ زیاد كردنی نرخ،

قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌ی هاتوچۆی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ به‌دواداچون بۆ نرخی تاكسی ده‌كات و هه‌ر شۆفێرێك نرخ زیاد بكات له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر ئوتومبێله‌كه‌یدا ده‌گرێت و سه‌رباری ئه‌وه‌ش رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌،

قائیمقامیه‌تی سلێمانی داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی زیادكردنی نرخی تاكسیدا ده‌ست به‌جێ له‌ رێگه‌ی ئه‌م ژمارانه‌وه‌ (07701450755-07705487171-07704885252) لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زووترین كاتدا به‌دواداچون بكرێت و سزای ئه‌و شۆفێرانه‌ بدرێت كه‌ به‌بێ هیچ هۆكارێك نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد ده‌كه‌ن.

 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.