وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2014- 2015) گوِرانكاری به‌سه‌ردا بێ, له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد عه‌لی سمایل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر به‌خوازیارانی خوێندنی باَلا (ماسته‌ر) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا, كه‌ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2014- 2015) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

 

1.ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه‌ تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (11/9/2014).

2.ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (24/9/2014) ده‌بێت.

3.ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (16/10/2014) ده‌بێت.

4.ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (19/10/2014) تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (22/10/2014) ده‌بێت.

5.ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده‌ وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (15/ 11/2014) ده‌بێت.

 

 

--

 

Best Regards:

Hemin amen shwani

Work in the Directorate of Media

Ministry of Higher Education and Scientific Research

www.facebook.com/hemnshwany

Mob:0750-454-6883

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.